دەنگەكانی كۆمەڵ لە سلێمانی 2005 بۆ 2014 كەمیكردووە
2018-05-03 20:59:11
لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ئەو هەڵبژاردنانەی كە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەشداری كردووە، ئاستی دەنگەكانی لە 2005 بۆ 2014 بەرێژەی زیاتر ( 1%) كەمیكردووە
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2005 لەكۆی (736734) دەنگدەر (53088) بەرێژەی (7.2%) و لە پلەی یەكەمی هێزەكانی ئەو پارێزگایەدایە .
بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2010 لە كۆی ( 893226) دەنگدەر كۆمەڵ (79140) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (9.49%)ی دەنگەكان.
هاوكات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2014 لە كۆی ( 893226) دەنگدەر (57102) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (6%) ی دەنگەكان، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 2014 كۆمەڵ (55457) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (6%)ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایە.
بەو پێیەش دەنگەكانی كۆمەڵ لە پارێزگای سلێمانی لە 2010 بۆ 2014 بەرێژەی ( 1%) كەمیكردووە،
پێشبینی دەكرێت كۆمەڵ لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا پارێزگاری لەدەنگەكانی بكات و زیادیشی بكات، بەهۆی هەڵوێستەكانی لە چوارساڵی رابردووودا، بەڵام بەشێك لە لایەنگرانی چونەتە ناو لیستی هاوپەیمانیەوە، ئەگەر ئەوە نەبوایە دەنگەكانی كۆمەڵ زۆر هەڵدەكشا.