دەنگەكانی یەكگرتوو لە سلێمانی 2005 بۆ 2014 كەمیكردووە
2018-05-03 20:32:11
لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ئەو هەڵبژاردنانەی كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری كردووە، ئاستی دەنگەكانی لە 2005 بۆ 2014 بەرێژەی زیاتر ( 1%) كەمیكردووە
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2005 لەكۆی (736734) دەنگدەر (75008) بەرێژەی (10.2%
) و لە پلەی یەكەمی هێزەكانی ئەو پارێزگایەدایە .
بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2010 لە كۆی ( 893226) دەنگدەر یەكگرتوو (103188) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (12.4%) ی دەنگەكان.
هاوكات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2014 لە كۆی ( 893226) دەنگدەر (66097) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (7.3%) ی دەنگەكان، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 2014 یەكگرتوو (81392) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (9%)ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایە.
بەو پێیەش دەنگەكانی یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی لە 2010 بۆ 2014 بەرێژەی ( 1%) كەمیكردووە، بەڵام بەراوردی نێوان دەنگەكانی یەكگرتوو لە 2010 بۆ 2014 بەرێژەی ( 3.4%)ی دەنگەكانی كەمیكردووە.
پێشبینی دەكرێت یەكگرتوو لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا دەنگەكانی وەك خۆی یان كەمێك كەم بكات، بەهۆی هەڵوێستەكانی لە چوارساڵی رابردووو هاوكات دەركەوتنی دوو هێزی نوێ لە سلێمانی.