Draw Media

دەنگەكانی گۆڕان  لە سلێمانی 2010 بۆ 2014 بەرێژەی 3% زیادیكردووە 

دەنگەكانی گۆڕان  لە سلێمانی 2010 بۆ 2014 بەرێژەی 3% زیادیكردووە 

2018-05-03 20:01:17


لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ئەو هەڵبژاردنانەی كە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری كردووە، پارێزگاری لە هێزی یەكەمی خۆی كردووە، ئاستی دەنگەكانی لە 2010 بۆ 2014 بەرێژەی ( 3.2%) زیادیكردووە.
بەو پێیەی لە هەڵبژاردنی 2009 و 2013ی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردن یەك بازنەیە بۆیە دەنگی پارێزگاكان دیاری ناكرێت، بۆیە تەنها دەنگی 2010 و 2014ی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی پارێزگاكان دیاری دەكرێت. 
بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 2010 لەكۆی (833631 ) دەنگدەر (298621 ) بەرێژەی (35.8%)و لە پلەی یەكەمی هێزەكانی ئەو پارێزگایەدایە .
بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2014 لە كۆی ( 893226) دەنگدەر ( 347799 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 38.9%)ی دەنگەكان، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 2014 گۆڕان ( 359600) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 39.6%)ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایە.
بەو پێیەش دەنگەكانی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی لە 2010 بۆ 2014 بەرێژەی ( 4%) زیادیكردووە
پێشبینی دەكرێت گۆڕان لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا پارێزگاری لەپلەی یەكەمی بكات، هەرچەندە بەدەستهێنانەوەی دەنگو كورسیەكانی پێشووی قورس دەبێت بەو پێیەی دوو هێزی دیكە لە سلێمانی لەدایك بون و دەنگەكانیان بەشێكیان لە گۆڕەپانی دەنگی خۆڵەمیشی گۆڕاندایە. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand