دەنگەكانی یەكێتی لە سلێمانی 1992 بۆ 2014 بەرێژەی 25% كەمیكردووە
2018-05-03 18:35:41
ئەگەرچی پارێزگای سلێمانی شوێن و پێگەی دەنگی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، بەڵام لە ئێستادا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاستی دەنگەكانی نزیك بۆتەوە لە دەنگی هێزە بچوكەكان ، بە جۆرێك رێژەی دەنگەكانی یەكێتی لە 1992 بۆ 2014 بە رێژەی ( 25%) كەمیكردووە، بە جۆرێك لە یەكەم خولی پەرلەمانی كوردستان كە (450000 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (207168) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (59.9%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە ( 1168459 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (318723) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (35.2%)بەو پێیەش ژمارەی دەنگەكانی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی لەماوەی 22 ساڵدا بەرێژەی ( 25%) كەمیكردووە .
لە هەڵبژاردنی 2005 ی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی (485718) بەرێژەی ( 65.9% )
بەڵام لە هەڵبژاردنی 2010 ی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی (237379) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (28.5%) .
لە 30ی نیسانی 2014 دوو هەڵبژاردن كرا ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سلێمانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا (318723) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 35.2%) و لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ( 394265 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 33%)
بەو پێیەش دەنگەكانی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی لە 1992 بۆ 2014 بەرێژەی ( 25%) كەمیكردووە .
پێشبینی دەكرێت یەكێتی لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا دەنگەكانی پێشوی نەهێنێتەوە،بەو پێیەی سەرەرای خراپی ئەدای لە حكومەت و لە گۆڕانكاریەكاندا، لیستی هاوپەیمانی د. بەرهەمیش درووست بووە، چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە دەنگەكانی بەرێت.