چین لەچاوی خۆرئاوادا تاوانبارە.. لە ئاسیاش بووە بە ڕزگاركەر
2020-04-20 07:35:40
(درەو):
لەكاتێكدا چین ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی نێودەوڵەتی بێوێنە بووەتەوە، بەهۆی مامەڵەكردنی لەگەڵ قەیرانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تایبەت لەلایەن ویلایەتەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، پەكین بەهێواشی پشتیوانییەكانی فراوان دەكات لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا.
ڕۆژنامەی "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست" لەژمارەی دوێنێ یەكشەممەدا بڵاویكردەوە، چین لەئێستا ڕۆلێكی میحوەری دەگێڕێت لەوەی كە ئێستا بە" دبلۆماسیەتی دەمامكی خۆپارێزی" ناسراوە، بۆ ڕاكێشانی بەڕەكە لەژێر پێكانی واشنتۆن لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا.
پەكین بەم دواییە تیمی شارەزایانی ڕەوانەی هەریەك لە كەمبۆدیاو فلیپینو میانمارو پاكستان كردووە، بەمنزیكانەش ڕەوانەی مالیزیای دەكات، بۆ گواستنەوەی ئەزموونیان بۆ ئەو وڵاتانە سەبارەت بە چۆنییەتی ڕوبەڕووبونەوەی پەتای كۆرۆنا.
هەروەك چین دەمامكی خۆپارێزیو ئامێری هەناسەدانی دەستكردی بەخشی یان ئاسنكاریكرد بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی لە باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا، كە لەلایەن خۆیانەوە پێشوازیان لەو هاوكارییانە كرد.
ئامادەیی وێڕایی گومان
چین زنجیرەیەك لە كۆبونەوەی تایبەتی لەڕێی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ هاوسێ ئاسیاییەكانی ئەنجامداوە، كە دواترینیان ڕۆژی سێ شممەی ڕابردوو بوو، تێیدا (لی چیانگ) سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت تاتوێی ئەزموونی وڵاتەكەی كرد لە قەلاچۆكردنی نەخۆشییەكەو دووبارە خستنەوەگەڕی دامەزراوە ئابورییەكانی، لەگەڵ سەركردەكانی گروپی وڵاتانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا ناسراو بە (ئاسیان)، لەگەڵ ژاپۆنو كۆریای باشوریشدا.
ژمارەیەك لە سیاسییەكانی خۆرئاوا بە ئاشكرا گومانیان هەیە لەڕۆڵی پەكین لەچارەسەری قەیرانی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنادا، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاو، تۆمەتباریدەكەن بە ناشەفافی، سەبارەت بە ژمارەی مردوانو ئەوتووشبوانەی ڕایگەیاندووە.
بەڵام سەركردە ئاسیاییەكان، لەنێویاندا ڕۆدریگۆ دۆتیرتی سەرۆكی فلیپینو، شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن، هیچ لۆمەكی چین_یان نەكرد، كە نزیكترینن لێی لەڕووی جوگرافییەوە، هەروەك سنورەكانیان بەشێوەیەكی تەواوەتیش لەگەڵی دانەخست.
ڕۆژنامە چینییەكە لەزاری بەرپرسێكی ئاسیاییەوە كە ناوەكەی نەهێناوە، بڵاویكردووتەوە، دواكەوتنی وەڵامدانەوەی حكومەتەكانی وڵاتانی خۆرئاوا لەمامەڵەكردن لەگەڵ بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تایبەتمەندی بەچین بەخشی، سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتاوە بەشێوەیەكی شەفاف سەبارەت بە بڵاوبونەوەی پەتاكە مامەڵەی نەكرد.
وتوشیەتی: خۆرئاوا كارێكی باشتر لەو چوارچێوەیەدا ناكات، جەختیشی كردووە، حكومەتەكەی ئاماژەی لە پەكینەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە بایەخی بەكارهێنانی ڕیكلامی میدیایی لەدروستكردنی ڕای گشتیو بەهێزكردنی هەستو سۆزی نیشتمانی لەساتەوەختی قەیرانەكاندان.
دبلۆماسیەت لەنێوەندی قەیراندا
شارەزایانی ئاسیایی جەخت دەكەن، هەڵمەتی چڕی دبلۆماسیەتی پەكین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو زیانەی بەر ناوبانگی كەوتووە بەهۆی مامەڵەی لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا، لە ئاسیا ڕووبەڕووی بەرەنگارییەكی كەمتر بووەتەوە بە بەراورد بەو گومانەی وڵاتانی خۆرئاوا هەیانە.
ڕیچارد هیداریان، ئەكادیمی نیشتەجێ لە مانێلای پایتەختی فلیپین دەڵێت: بەدرێژایی دوو مانگی ڕابردوو، چین هەوڵێكی زۆریداوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو بۆچوونەی دەڵێت، چین بەرپرسیارە لەو پەتا جیهانییە.
هیدریان ڕاشیگەیاندووە:بۆچوونی ئەمریكا هیچ هاوكارییەكی ئەووڵاتەی نەكردووە لە دەربازبوون لە قەیرانەكەی، جەختیشی كردووە: سەرۆك ترەمپ زیاتر بایەخ بە گەمەی لۆمەكردن دەدات لەبری هەڵسوكەوتكردن وەك ڕابەرێكی جیهانی.
لای خۆیەوە، شەهرمان لۆكمان، گەورە شرۆڤەكار لە پەیمانگای مالیزیا بۆ دیراساتی ستراتیجیو نێودەوڵەتی، دەڵێت: لەكاتێكدا ئەمریكا سەرقاڵی لەناوبردنی پەتاكە بوو، چین خاكێكی بەپیتی دۆزییەوە لە وڵاتانی باشوری ئاسیا بۆ دروستكردنی وێنەی ڕزگاركەر بۆ خۆی.
لۆكمان ڕوونیشیدەكاتەوە: سەردانی وەفدەكانی پەكین لەو وڵاتانە ڕوومالێكی میدیایی گەورە كرا، هەروەك پێشكەشكردنی هاوكاری پزیشكی بەو وڵاتانە ناوبانگی پەكینی باشكرد لایان، حكومەتی چین لەوەدا بەشێوەیەكی بەرچاو سەركەتووبوو.
*سكای نیوز عەرەبیە