وەڵامێكی ناتەواوی حكومەتی هەرێم بۆ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ
2018-05-02 21:09:07
" وەڵامێكی ناتەواو لە حكومەتی هەرێمەوە دەربارەی دەنگۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ"
بەڵقیس واللی – توێژەری یەكەمی پسپۆر لە عێراق و قەتەر لە بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا
وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ
سەرەتای شوبات رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ چەند بەڵگەیەكی بڵاوكردەوە كە ئاماژە بەوەدەدەن كە هێزە ئەمنییەكانی سەربە حكومەتی هەرێم چەندین ئەندامی سەر بە رێكخراوی داعش و گومانلێكراو بە كۆمەڵ دەكوژن، كە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئاب خۆیان رادەستی هێزە سەربازییەكانی هەرێم كردووە، حكومەتی هەرێم بە 24 پەڕە وەڵامیدایەوە نكوڵی لەو ئەنجامانە كرد كە ئێمەی پێی گەیشتووین.
پێشوازی لە وەڵامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە لەناوچەیەكدایە چەندین حكومەت رێگەنادەن لێكۆڵەڕەكانی مافەكانی مرۆڤ بگەنە ناوچەكە و هاوكاریكردنی رێكخراوەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ ناكەن، بەڵام حكومەتی هەرێك لایەنە سەرەكییەكانی راپۆرتەكەمانی پشتگوێخستووە و هەتا ئێستا رەتیدەكاتەوە بە شێوەیەكی كارا وەڵامی بۆ ئەو ئەنجامانە هەبێت كە ئێمە پێی گەیشتووین.
بۆ نموونە: دەیان خێزانی عێراقی و 27 ژنی بیانی ئاگاداریان كردینەوە كە لە نێوان 22 بۆ 29ی ئاب هەزاران كەس خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد لە نزیك گوندی دەشتی مەلحە، ڤیدیۆیەك كە چەندین میدیا لە 30 ئابدا بڵاویانكردەوە نیشانیدەدات كە هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەیەكی بیابان پیاوەكان ریزدەكەن و ژن و منداڵەكان جیادەكەنەوە، راپۆرتەكەمان بە چەند بەڵگەیەك لەوانە وتەی شایەدحاڵ , وێنەكانی مانگی دەستكرد و گرتەی ڤیدیۆی و وێنە دەیسەلمێنن كە لانی كەم چەندین پیاو دوای خۆ رادەستكردنیان بە پێشمەرگە كوژراون.
" هیومان رایتس وۆچ" ئەمڕۆ وتی بەڵگەی نوێی هەیە كە ئاماژە بەوەدەكەن كە لقێكی " ئاسایش" لە خۆرئاوای دیجلە كە ناوچەیەكی ئەمنی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لە سێدارەدانی بەكۆمەڵیان بەسەر چەند چەكدارێكی سەر بە داعش جێبەجێكردوە كە دەستگیركراون و ئەوەش تاوانی جەنگە.
بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە رەتیدەكاتەوە كە هیچ چەكدارێكی داعتش لەو ناوچەیە لە كۆتایی ئابدا خۆی رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردبێت و دەڵێت:" گۆڕە دیاریكراوەكان لە گوندی بەدریە كە راپۆرتەكەی هیومان رایتس ئاماژەی پێداوە تەرمی ئەو چەكدارانەی داعشی تێدایە كە لەمیانی شەڕدا كوژراون."
بەڵام گوندی بەدریە 33 كیلۆمەتر لە نزیكترن گۆڕەپانی شەڕ دوور بووە لەو كاتەدا، هەروەها حكومەتی هەرێم وەڵامدانەوەی بەڵگەی وێنەی فۆتۆگرافی رەتدەكاتەوە كە 20 تەرمی پیاو نیشاندەدەن كە هەموویان كەللە سەریان بریندارە، بە وتەی وێنەگرەكە، بە پشت بەستن بە داتاكان توانیمان پشتڕاستی بكەینەوە كە ئەو وێنانە لە 29ی ئاب لە دووری 460 مەتر لە گۆڕە بەكۆمەڵەكەوە گیراوە كە لە نزیك گوندی بەدریە دۆزیمانەوە.
حكومەتی هەرێم هەنگاوێكی ئەرێنی ناوە كە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ لێكۆڵینوە لەو ئەنجامانە پێكهێناوە كە ئێمەی پێی گەیشتووین، بەڵام پێشنیارێكی ئێمەی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ گروپەكەمان رەتكردەوە و هیچ هەنگاوێكی ئاشكرای نەنا بۆ پارێزگاریكردن لە بەڵگەكانی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەكەی نزیك بەدرە لە مەترسی لافاوی وەرزیی.
ئەگەر ئامادەیی حكومەتی هەرێم بۆ وەڵامی راپۆرتەكانمان، بایەخدانێكی راستەقینە بێت لە لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكان، ئەوا پێویستە ئەو لیژنەیە ئامادەبێت ئێمە و لایەنی تریش لە بەڵگەكانی پەیوەست لەو پرۆسەی كوشتنانە ئاگاداربكاتەوە، هەروەها لەسەریشی پێویستە ئەو ئەنجامانەی كە پێان دەگات ئاشكرایان بكات، لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی بۆ سزادانی تاوانباران پیادەی كردوون، هەروەها پێویستە گوشار بكات بۆئەوەی لەلایەن پسپۆرانی پزیشكی شەرعیی نێودەوڵەتییەوە تەرمەكان دەربهێنرێنەوە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەو پیاوانەی نێژراون.