كۆمسیۆن دوو بڕیاری گرنگ بۆ رێگری لە ساختەكاری دەردەكات
2018-05-02 17:14:39
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر پێشنیازی سەعید كاكەیی ئەندامای ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق دوو بڕیاری دەركرد بۆ ڕێگری لە دەستێوەردانی دەنگدان و تەزویز :
یەکەم: قەدەغەکردنی بردنە ژوورەوەی مۆبایلی کامیرەدار لەلایەن دەنگدەرانەوە بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان.
دووەم: قەدەغەکردنی یاریدەدەری دەنگدەر بۆ دەنگدانی تایبەت و سنوردارکردنی لە دەنگدانی گشتیدا کە تەنها باوك و دایك و خێزان و خوشك و برا بگرێتەوە. لە حەڵەتی نەبوونی هیچکام لەم کەسانەدا، ئەو کاتە بەڕێوبەری وێستگە بۆی هەیە ببێتە یاریدەدەری دەنگدەر.
بابهتی پهیوهندیدار