سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

عێراق هاوردەكردنی پێنج بەرهەمی كشتوكاڵیی رادەگرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئایار 2018

عێراق هاوردەكردنی پێنج بەرهەمی كشتوكاڵیی رادەگرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆ، هاوەردەكردنی پێنج بەرهەمی كشتوكاڵیی لە دەرەوە رادەگرێت.
مەهدی قەیسی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا وتی:" وەزارەتەكە هاوردەكردنی پەتاتە، شووتی، كاڵەك، بیبەر و كولەكە لە یەكی ئایارەوە بۆ كاتێكی نادیار رادەگرێت، جگە لەوەش راگرتنی بەرهەمی تەماتە و خەیار و باینجان و سیر و ماسی بەستوو بەردەوام دەبێت، ئەوەش لەبەرئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زۆرە و بۆ تەندروستی مرۆڤیش لە بەرهەمی هاوردە باشترە."
قەیسی وتیشی " وەزارتی كشتوكاڵ بە گوێرەی رۆژژمێری كشتوكاڵی كاردەكات كە هاوردەكردن و  راگرتنی هاوردەكردنی بە شێوەیەكی باش رێكخستووە بە گوێرەی بوونی بەرهەمی ناوخۆ، ئەوەش بۆ پاڵپیشتیكردن و پارێزگارییكردنە لە بەرهەمی نیشتمانیی".

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

باڵیۆزو كونسوڵی بەریتانیا سەردانی (درەو)یانكرد 

null
پێش 22 کاتژمێر

چۆن بیر لە شار بکەینەوە؟

null
١٧ ئاب ٢٠٢٦

بۆری نه‌وتی عێراق و سوریا چه‌ند ساڵێكی تریش روناكی نابینێت