سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

" قەدەغەی هاتوچۆ و پشوی بەهەلزانیوە بۆ درووستكردنی خانوی تەجاوز" 

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئازار 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان سەرقاڵی درووستكردنی خانوی تەجاوزەو پشوو و قەدەغەی هاتوچۆی بە هەلزانیوە.
كەمال عەلی سەرۆكی شارەوانی ناوچەی ساڵح ئاغای كەلار، بە (درەو)ی راگەیاند، عەمید موحسین مەنسور بەرێوەبەری پۆلیستی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان سەرقاڵی دروستكردنی خانوی تەجاوزەو بڕیارمانداوە سكاڵای لەسەر تۆمار بكەین و بیدەینە دادگا.
 سەرۆكی شارەوانی ناوچەی ساڵح ئاغای كەلار ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتریش دووجار خانوە تەجاوزەكەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیانمان روخاندووە، بەڵام ئێستا جارێكی تر ئەم بارودۆخەی بەهەلزانیوەو دەستی بە درووستكردنی ئەو خانووە تەجاوزەكردۆتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی كە دەست ( درەو) كەوتووەو سەرۆكی شارەوانی ساڵح ئاغاش پشتراستی كردەوە وێنەكان خانوە تەجاوزەكەی بەڕێوەبەری هاتوچۆیەو هی رۆژی هەینیە، كە سەرقاڵی تێكردنی سەقفی خانووە تەجاوزەكەیەتی. 
كەمال عەلی ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان هیچ داواكارییەكیشی نەكردووە بۆ درووستكردنی ئەو خانووەو ئێمە رێوشوێنە یاساییانمانكردووە لەكاتی خۆیدا بەڵام بەدەنگ داواكەمانەوە نەهاتووە. 
درووستكرنی خانوی تەجاوز لەم ئێستادا لەلایەن بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیانەوە  كاتێكدایە كە پۆلیسی هاتوچۆ بەشێكن لەو هێزانەی كە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە ئەركدان و بەردەوام لەسەر شەقامەكانن بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تەندرووستی و قەدەغەی هاتوچۆ. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە