Draw Media

مونتەزەر زەیدی كاندیدی هاوپەیمانی سائیرونە

مونتەزەر زەیدی كاندیدی هاوپەیمانی سائیرونە

2018-05-02 07:07:46


مونتەزەر زەیدی ئەو رۆژنامەنووسەی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی جۆرج دەبلیو بۆش و نوری مالکی لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٨ جووتە پێڵاوەکەی گرتە سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، لە لیستی "هاوپەیمانی سائرون" کاندیدی ژمارە 95  بۆ ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. 
زەیدی دوای سزادانی بە ماوەی ساڵێک زیندانیکردن وەک پاڵەوانی دژایەتیکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی تەماشاكرا
پێدەچێت زەیدی کەرستەیەکی باش بێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگی ئەو کەس و لایەنە سیاسیانەی بە ئاشکرا و نھێنی دژایەتی سیاسەتی ئەمریکا دەکەن لە عێراق و دژی رووخانی رژێمی بەعس و سەدام حوسێن بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand