Draw Media

عومەر گوڵپی: تا دوو ساڵی تر كرێی خانوو پێدوایستیەكانیان بۆ دابین دەكەین

عومەر گوڵپی: تا دوو ساڵی تر كرێی خانوو پێدوایستیەكانیان بۆ دابین دەكەین

2020-03-28 19:41:06


درەو:
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ سەردانی‌  ئەو خانەوادەیەی شارۆچكەی پیرە مەگرونی كردو بەڵێنیدا تا دوو ساڵی تر تەواوی پێداویستیەكانیان بگرێتە ئەستۆ، سەڕەرای ئەوەی ژمارەیەكی زۆری خێرخوازان بەهانی ئەو خانەوادیەوە چون .
ئەمڕۆ لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی هاوڵاتیەكی دانیشتوی شارۆچكەی پیرەمەگرون بەناوی ( پشتیوان) رایگەیاند: " پێنج منداڵم هەیە لەوەتەی كۆرۆنا پەیدابووە پێم بەخێوناكرێن، كێ ئەم منداڵانەمی دەوێت گەردنی ئازاد بێت ئەیدەمی، ئەیكەم بەناوی خۆشیەوە، یەك دینارم نیە، موچەم نیە، كارم دەستناكەوێت".
عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بە (درەو)ی رایگەیاند، ئەمشەو لە شارۆچكەی پیرەمەگرون سەردانی ئەو خانەوادە بەڕێزەمانكرد و لە نزیكەوە لە دۆخی‌ ژیانیمان كۆڵێیەوەو بەڵێنما پێدا تەواوی  پێویستییە سەرەكیەكانی  و كرێی خانوی تا دوو ساڵی بگرینە  بۆ دابین بكەین" 
  بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ ئاماژەی بەوەشكرد"  ئەوەی جێگەی دڵخۆشی بوو خەڵكێكی زۆر هاوكارییان بۆ هێنا بوو بەهانایەوە هاتبوون"
عومەر گوڵپی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد " هەموو دەزانین كوردستان بە دۆخێكی‌ سەختدا دەڕوات‌و نەخۆشی‌ كۆرۆنا هەڕەشەیە بۆ ژیان‌و سەلامەتی‌ هەموومان‌و گەلانی‌ دونیاش، ئەو ڕێوشوێنانەش كە لە پێناو سەلامەتی‌‌و پاراستنی‌ هاووڵاتیاندا حكومەت هەرێم بەناچاری‌ گرتوونیەتەبەر دەبنە هۆی‌ ڕێگری‌ لە بژێوی‌ ژیانی‌ ئەو هاووڵاتیانەی‌ كە بژێویان لەسەر كاری‌ ڕۆژانەی‌ بازاڕ بووە، ئەم خێزانەش هیچ سەرچاوەیەكی‌ داهاتیان نییە ، زۆر گرنگە هاووڵاتیانی‌ خێرخوازو كەناڵەكانی‌ ڕاگەیاندن لەكاتی‌ گەیاندنی‌ هاوكاری‌ یان داواكردنی‌ هاوكاری‌ ئاگاداری‌ سومعەو كەرامەتی‌ مرۆڤ بن، بەتایبەت پاراستنی‌ سومعەی‌ منداڵان‌و كەرامەت‌و شكۆیان زۆر گرنگەو نابێت هیچ دۆخێك ببێتە پاساوی‌ جۆرە دەربڕینێك كە لە ئایندەدا ببێتە لەكەو پەڵەیەك بە ناوچاوی‌ منداڵانەوە" 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand