Draw Media

وەردەكاری یەك ملیار دۆلارەكەی لبنان

وەردەكاری یەك ملیار دۆلارەكەی لبنان

2020-03-28 11:40:41


نوسینی: سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ووردەكاری ( ملیار) دۆلارەكەی هەرێمی كوردستان لە لوبنان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت" كۆمپانیای ڕوزنەفتی روسی 60%ی بوریەكانی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی كڕی لە كۆمپانیای ( كار) بەئامادەبوونی ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سورشتیەكان، لەبەرامبەردا رۆزنەفت پێشەكی بڕی ( 1 ملیار) دۆلاری دا بە كۆمپانیای كار! "
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری یەكێتی لە نوسینێكدا بەناوی (وەردەكاری یەك ملیار دۆلارەكەی لبنان) باس لە وەرگرتنی شیری (250 ) ملیۆن دۆلارەكەی هەرێم دەكات و دەڵێت " ئاشتی هەورامی و سەروی ئەویش بۆ ئەوەی پارەی شیرینی نەوت ڕاستەوخۆ لە ڕوزنەفتی روسی وەرنەگرن، بەناوی نێوەندگیری و ڕێكەوتن دەڵاڵێك داخڵی نێوان خۆیان و ڕوزنەفت و كۆمپانیای كار دەكەن بەناوی (مورتەزا لاخانی بەڕەكەز پاكستانی) بۆ وەرگرتنی (250 ملیۆن) دۆلار، بۆ ڕێكەوتنێك كە پێكهاتووە لە 5 بلۆكی نەوتی و بازرگانی نەوت و بۆری گواستنەوەی نەوتی كوردستان، ئەو دەڵاڵەش 1 ملیار دۆلاری نەوتی هەرێم لەبانكێكی لوبنانی دادەنێ كە ئێستە بۆیان ناگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم!"

دەقی نوسینەكەی ( سەركۆ گەڵاڵی ) 
 
وەردەكاری یەك ملیار دۆلارەكەی لبنان و ئاشكراكردنی ناوی ئەو دەڵاڵەی نەوتی هەرێم كە 250 ملیۆن دۆلارەكەی وەرگرتووە ..

سەرەتا كوردستانمان لەم نەخۆشی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت توشی قەیرانێكی دارایی چاوەروان كراو بۆتەوە ،ھەرێم لە دۆخەدا خەرجی لە بەرھەم ھێنان زیاترە توانایی دابین كردنی موچەی نیە لە كاتی خۆیدا  ،وە لەھەمان كاتدا كێشەی پێدانی پارەی بۆكۆمپانیا نەوتیەكان ھەیە كە لە كێڵگە نەوتیەكانی كوردستان كاردەكەن لەم سەروو بەندەشدا دەركەوت یەك ملیار دۆلاری حكومەتی ھەرێم لە لوبنان گیری خواردەوە ناتوانن بگەرێیتەوە بەدواچونمان بۆ ئەم كەیسە كردوە چونكە بە گەڕانەوەی ئەم بڕە پارەیە بەشێك لەم قەیرانە كاتیە چارسەر دەبێیت بۆیە لە بەدواچونەكانمان بۆ مان دەركەوت وردەكاری ٢٥٠ ملیۆن ویەك ملیارەكە بەم شێوەیە
ئاشتی هەورامی و سەروی ئەویش بۆ ئەوەی پارەی شیرینی نەوت ڕاستەوخۆ لە ڕوزنەفت وەرنەگرن، بەناوی نێوەندگیری و ڕێكەوتن دەڵاڵێك داخڵی نێوان خۆیان و ڕوزنەفت و كۆمپانیای كار دەكەن بۆ وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار، بۆ ڕێكەوتنێك كە پێكهاتووە لە 5 بلۆكی نەوتی و بازرگانی نەوت و بۆری گواستنەوەی نەوتی كوردستان، ئەو دەڵاڵەش 1 ملیار دۆلاری نەوتی هەرێم لەبانكێكی لوبنانی دادەنێ كە ئێستە بۆیان ناگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم!
ئەو كەسەش بریتیە لە (مورتەزا لاخانی) بەڕەكەز پاكستانی، مورتەزا لاخانی شوێنی تایبەتی حەوانەوەی لەهەرێمی كوردستان هەیەو 20 ساڵە لەهەرێم دەڵاڵی نەوتە، ڕەگەزنامەی بەریتانی هەیە، پێش هەرێم لە عێراقیش خەریكی نەوت بووە وەك نوێنەری كۆمپانیای گلینكۆری بەریتانی-سویسری!
 مورتەزا لاخانی دەڵاڵی نێوەندگیری ڕێكەوتنی نێوان ڕوزنەفت و هەرێمی كوردستانە، ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئاشتی هەورامی بەنامەیەك ڕوزنەفت ئاگادار دەكاتەوە لەوەی مورتەزا لاخانی دەسەڵاتی پێ بەخشراوە بۆ دانوسان لەگەڵ ڕوزنەفت و كۆمپانیای كاری پارتی دیموكرات.
مورتەزا لاخانی موچەی ساڵانەی پێدراوە بەبڕی 1 ملیۆن دۆلار! ئاشتی هەورامی لەسەر لاخانی دەڵێ : مورتەزا ئەزانێ كە كێ توانای كڕینی نەوتی هەرێمی هەیەو ناوی كڕیارەكانی لایە! مورتەزا ئەیزانی كێ مامەڵەمان لەگەڵ دەكات لەكڕین و فرۆشتنی نەوت دا، ئەو دەرگاكانی بەڕودا كردینەوە! 
ئاشتی هەورامی و ستافەكەی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئەمەیان بە مورتەزا لاخانی كردووە تاكو خۆیان ڕاستەوخۆ ئەو پارەیە وەرنەگرن كە بڕەكەی 250 ملیۆن دۆلارەو مورتەزا وەریگرتووە!
پارەكە بۆ حسابێكی بانكی لە قوبرس بەناوی كۆمپانیاكەی لاخانییەوە (IMMS) نێردرا لەوێشەوە بۆ بەیروت ڕەوانەكرا، ئێستە پارەی حكومەتی هەرێم لەڕێی ئەم دەڵاڵەی نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەو بانكەی لوبنان  بەناوی بانكی (دەریای ناوەڕاست - med bank) گیریخواردووەو بۆیان ناگەڕێنرێتەوە كەبڕەكەی 1 ملیار دۆلارە! لە ئەمریكا سكاڵای لەم بانكە تۆماركردوە دوای ئەوەی سكاڵاكەی لەلوبنان لەلایەن ڕیمۆند ڕەحمەوە سەركەوتوو نەبوو! ڕیمۆند ڕەحمە بزنسمانێكی لوبنانیەو پشكی لەكۆڕەك دا هەیە! پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی هەیە.
بۆ زانیاری كۆمپانیای (IMMS) بەڵێندەری لاوەكیی كۆمپانیای (MNR)ە، كە فرۆشتنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبات و لەگەڵ سەعد عبدالله كە ڕاوێژكاری ئاشتی هەورامییە 12 هەژماری بانكی نێودەوڵەتیان دروست كردووە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو پارانەی نەوت! كاتێك دیلۆیت وردبینی شەفافیەتی نەوت دەكات توشی شۆك دەبێ لەو ژمارە زۆرەی حساب بانكی كە بۆ فرۆشی نەوت و پارەی نەوت لە جیهاندا هەیە!
ڕوزنەفت %60ی بوریەكانی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كڕی لە كۆمپانیای كار بەئامادەبوونی ئاشتی هەورامی، بۆ ئەوەش پێشەكی بڕی 1 ملیار دۆلاری دا بە كۆمپانیای كار!
تەنانەت بۆری گواستنەوەی غازی چەمچەماڵ بۆ خورمەڵە لەلایەن ئاشتی هەورامیەوە %60ی دراوە بە ڕوزنەفت و %40ی بۆ كۆمپانیای كار، مافی خاوەندارێتی بۆریەكانی نەوت و غازیش %60ی بەتەواوی دراوە بە ڕوزنەفت.
ئەمە پوختەیەكی ئەو فەزیحەی بەهەدەردانی داهات و سامانی نەوتی هەرێمە كەپێویستە زۆر كەسی لەسەر دادگایی بكرێ، فەرموو حكومەتی هەرێم ئەوە بەڵگەو ڕاستیەكان كە 
داوات كردووە!

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
بڕیاردەری لیژنەی سامانەسروشتیەكان
ئەندامی لیژنەی دارایی
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand