Draw Media

حكومەتداری و سیاسەت بە بەیاننامە ناڕوات بەڕێوە

حكومەتداری و سیاسەت بە بەیاننامە ناڕوات بەڕێوە

2020-03-28 10:01:00


نوسینی: ئەحمەد حاجی رەشید
" داهاتی هەرێمی كوردستان لە مانگی شوباتدا ( ترلیۆنێك و 500 ملیار) دیناربووە" ئەوە وتەی ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە كە لە نوسینێكدا بەناوی (حكومەتداری و سیاسەت بەبەیاننامە ناكرێت و ناڕاوات بەڕێوە) وردەكاری داهاتی نەوتی هەرێم و عێراقی بڵاوكردۆتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە" ئەگەر هەرێم ڕۆژانە ( 520 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتبێت واتە لە ماوەی مانگێكدا بڕی ( 15 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، جگە لە ناردنی بەتەنكەر  بۆ پاڵاوگەكان ، كەواتە هەرێم لەفرۆشتنی نەوت بەتەنها بۆری (795 كلیۆن و 600 هەزار)  دۆلاری دەست كەوتوە، ئەگەر داهاتی ناو خۆش (۲٠٠ ملیار) دینارێك بێت ئەوا بە دڵنیایەوە زیاتر لە ( ترلیۆنیك) دیناری بەدەست كەوتوە، ( 441 ملیار ) دیناری حكومەتی  فیدراڵیش هاتووە بۆ هەرێم كە بڕی (۱۲) ملیار دیناری لێدەبڕێت  ڕێكەوتنكراوە لەگەڵ بانكی مەركەزی ( عەلی عەلاق ) بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق پێی ڕاگەیاندین، ئەوا داهاتی هەرێم لە مانگی شوباتدا بە دڵنیایەوە زیاتر لە (یەك ترلیۆن و 500 ملیار) دینار داهاتی هەبوە لەمانگی شوباتدا "

دەقی نوسینەكەی ( ئەحمەد حاجی رەشید)
حكومەتداری و سیاسەت بەبەیاننامە ناكرێت و ناڕاوات بەڕێوە
حكومەتی هەرێم بەتایبەت ئەم كابینەی ئێستا زۆر ئاكتیڤ و چالاكە لە بەیاننامە دەركردندا و هەر هەڵوێستەیەك دەبینێت یان دەیبیسێت خێرا بەیاننامەیەك یان ڕونكردنەوەیەك دەردەكات ، ڕاستە حكومەت دەبێت لەڕێگەی بەیاننامەوە لێدوانی وتەبێژەكەوە هاونیشتیمانیان ئاگادار بكاتەوە بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ئەوەندەی بەیاننامەو ڕونكردنەوە بڵاو كردوەتەوە خەریكە لە زەرورەت دەردەچێت بۆیە بەیاننامەو ڕونكردنەوە بۆ كاتێك گونجاوە كە بابەتێك دەبێتە ڕای گشتی و حكومەتیش بە بەیاننامەیەك یان لەڕێگەی وتە بێژەكەیەوە ڕای خۆی ئاشكرا دەكات و هەندی چاریش هاوڕادەبێت لەسەر ئەوبابەتەی كەبوەتە ڕای گشتی وەك بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە لە كوردستان.
بەڵام لەبەیاننامە گرنگتر ئەوەیە كە حكومەت دەبێت چی بكات و چۆن ڕوبەڕوی دۆخەكە بوەستێتەوە ، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیداڕالیش دوچاری كۆمەڵێك ئاڵانگاری بوون و بونەتە كێشەو گرفت و دەبێت چارە سەر بكرێن ئەگینا هەرس هێنان حەتمیەو ئەو كاتەش پەشیمانی دادی كەس نادات.

گرفتی سیاسی : 
پێكنەهێنانی حكومەت لە بغدادو پەرت بونی نێوماڵی سەرجەم پێكهاتەو هێزە سیاسیەكانی عێراق سیستەمی سیاسی خستوەتە قەیرانێكەوە كەئەری روبەڕوبونەوەی خێراتر كردوەو ئەگەری ئەوەش هەیە بمانگێڕێتەوە بۆ ساڵەكانی (۱۹۹٥) ، بەرنامەی نەوت بەرانبەر خۆراك و بەندی (۷) و گەمارۆی ئابوری ،ئەم پێك نەهاتنە هەرێمی لێبەدەر نابێت و پریشكیشی بەردەكەوێت ،
لەهەرێم كێشەو گرفتی نێوان هێزە سیاسیەكان خەریكە دەمانبەنەوە بۆ گرد لەیەك گرتن و (كەپكی حەمەد ئاغاو) و گردەكانی دیكە لە زیهنیەتی هاوڵاتیان دەرنەچوە ، تۆمەتباركردنی هێزەكان پاشەڕۆژی ڕونی نابێت .

سەیرەكە لەوەدایە بۆ دەبەشكردنی پۆستەكانی بەغداد خێرا سەرۆكایەتی هەرێم بانگی سەركردەی هێزە سیاسیەكانی دەكرد بەڵام ئێستە چونكە دابەشكردنی پۆست لە ئارادا نییە ئەویش خۆی كەرەنتینە كردوە و بارودۆخەكەش خەریكە لەدەست دەردە چێت .

گرفتی تەندروستی :
ڤایرۆسی كروناو ئەم پەتایەی ئێستا وادەردەكەوێت كورد واتەنی (هەركەس بە پێی بەڕەی خۆی بەری دەكەوێت ) لەگەڵ لاوازی سیستەمی تەندروستی و بێئیمكانیەتی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەراتیەكان و پابەندبونی هاوڵاتیان و مشورخوارنیان بۆ دۆخی تەندروستیان پەتاكەی بەشێوەیەك لەشێوەكان ڕاوەستاندوە لە تەشەنەی زیادو قوربانی زۆر .

گرفتی ئابوری : 
هەموومان ئەوەمان بەدەیانجار دوبارەكردوەتەوە كە عێراق وڵاتێكی ڕەیعیە بەهەرێمی كوردستانیشەوە و لە ۹٠٪ بەرەو ژوریش پشتی بەفرۆشتنی نەوت بەستوە بۆیە با حسابێكی مانگەكانی داهاتومان بكەین بزانین چی بكەین بۆ هاوڵاتیان ، بۆ ئاگاداربوون ئێمە لەلێژنەی دارایی پەرلەمانی بغداد خەریكی ئامادەكردنی چەند وەرەقەیەكی كارین بۆ ئەوەی چۆن دەرباز بین لەم قەیرانە .

فرۆشتی نەوتی عێراق :
عێراق لەمانگی شوباتدا بڕی (۹۸۳٤۷۸۸٤) نەوەدو هەشت ملیۆن و كەسرێك بەرمیل نەوتی فرۆشتوە كە (۹٥۸٠٥۱۹٦) نەوەدو پێنج ملیۆن و كەسرێكی بەرمیلی نەوتی بەسرەیە و (۱۷٦٥٠۳۲) ملیۆنێك و كەسریك بەرمیل نەوتی لەبەندەری جیهانەوە و واتە نەوتی كەركوك و (۲۸۸۸۳۱) دوسەدوو هەشتاو هەشت هزارو كەسریك بەرمیلی لەڕێگەی ئۆردن یان بەئۆردنی فرۆشتوە و (٤۸۸۸۲٥) چوارسەدو هەشتاو هەشت و كەسریك بەرمیلی گەیارەی فرۆشتوە بە بڕی (٥٠٥۲٥۲۸۱۱۸) پێنج ملیار دۆلاو كەسرێك بە خرخی (٥۱.۳۷) پەنجاو یەك دۆلارو سی و حەت سەنت بە تێكرای مانگانەی (۳۳۹۱) سێ ملیۆن كەسریك .بۆیە بۆ مانگی سێ كێشەی پارەی نەوتی نەبوە. لەهەمانكاتدا داهاتەكانی دیكەشی لە گومرگ وباج و تادوایی هەر هەبوە .
سەبارەت بەهەرێمی كوردستان هەرچەندە داتام بەڕونی لەبردەست نییە بەڵام خەمڵاندنیك دەكرێت بكەین بۆ داهاتەكانی مانگی شوباتیش لە هەرێمی كوردستان :
ئەگەر هەرێم ڕۆژانە (٥۲٠٠٠٠) بەرمیل نەوتی فرۆشتبێت واتە لە ماوەی مانگێكدا بڕی (۱٥٦٠٠٠٠٠) پازدە ملێۆن شەش سەد هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە جگە لە ناردنی بەتەنكەرو بۆ پاڵاو گەكان ، چونكە هەرێم بەپاڵاوگەكانیش بەنرخی نزیك لەجیهانی دەیفرۆشێت لەكاتێك عێراق كە بە داتای ورد لامە ڕۆژانە (٦٠٠٠٠٠) شەشسەد هەزار بەرمیل دەداتە پاڵاو گەكان بەنرخی پاڵپشت نزیكی (۲)$ .
كەواتە هەرێم لەفرۆشتنی نەوت بەتەنها بۆری بڕی (۷۹٥٦٠٠٠٠٠)حەوسەدو نەوەدو پێنج ملێۆن و شەش سەد هەزار دۆلاری دەست كەوتوە و ئەگەر داهاتی ناو خۆشی (۲٠٠) ملیارێك بێت ئەوا بە دڵنیایەوە زیاتر لە ترلیۆنیك دیناری بەدەست كەوتوە و (٤٤۱) چوارسەدو چل و یەك ملیاری حكومەتی فیدرال كە بڕی (۱۲) ملیارە ڕێكەوتنە لەگەڵ بانكی مەركەزی (علی علاق ) پێی ڕاگەیاندین ، ئەوا هەرێم بە دڵنیایەوە زیاتر لە (یەك ترلیۆن ) و (٥٠٠) ملیاری هەبوە لەمانگی شوباتدا .
بۆئەوەی بێویژدانی نەكەم لە فرۆشتنی نەوت هەرچۆن عێراق تێچونی (كولفە الانتاج) بۆ هەربەرمیلێك لە نیوان (۹٠) سەنت تا( ۱٤)دۆلاری هەیە بەپێی قوڵی و جەودەی نەوتەكە ساڵانە بڕی (۱۳) سیازدە ترلیۆن جەولات تەراخیص دەدات هەرێمیش تێچوی دەرهێنان دەدات كە دەوترێت لە(٥٦٪) پارەی نەوت دەچێت بۆ قەرزو تێچووی كە ناڕوونی هەرێم ئالەمەدایە بۆ جێگەی خۆیەتی هەموو گومانە خراپەكانی پێببرێت كە كەس نازانێت جگە ژمایەك كەلەپەنجەكادەست تێناپەڕن زانیاریان هەیە ، بۆیە هەمیشە بڕی (۳۹٥) ملیار دینار دەنێرنە وەزارەتی دارایی هەرێم ، خۆ ئەگەر ئەو بڕەشی لێدەركەین زیاتر لە ترلێۆن دەمێنێتەوە .

ئەی كوا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بۆ یاسای بوجەتان نیە لە ۲٠۱۳ وە بۆماوەی (۷)ساڵ بەخۆشتان دەڵێن حكومەت !!!!!!!!!!!!!!
لە ئێستادا :
سەبارەت بە داهاتە نەوتیەكانی عێراق : (۳۳۹۱) سێ ملیۆن كەسرێك بەنرخی ئەمڕۆ واتە داهاتی مانگی ئازار كەدەگاتە دەست حكومەت بۆ مانگی نیسان :
نرخی نەوت برێنت لەنێوان ۲٤.٦۹$ بۆ ۲٥.٦۷$ واتە عێراق بەكەمتر لەو سعرە دەیفرۆشێت بە ناقس (۷) دۆلار (نەوتی خەفیف بە ناقس ٥ پێنج دۆلارو نەوتی سەقیل بە ناقس ۹ دۆلار بەتێكڕا دەكاتە ۷ $ دۆلار) واتە دەیفرۆشێت بە (۱۷_۱۸) $ و تێچوی دەرهێنانیش بە تیكڕا (۹) $ دادەنێن واتە عێراق بۆ هەربەرمیلێك تەنها (۹)$ بۆ دەمێنێتەوە.
۳۳۹۱٠٠٠*۹=۳٠٥۱۹٠٠٠سی ملیۆن پێنج سەدو نۆزدە هەزار دۆلار بۆ یەك ڕۆژ
۳٠٥۱۹٠٠٠*۳٠ڕۆژ=۹۱٥٥۷٠٠٠٠ كەمتر لە ملیارێك دۆلار
*۱۲مانگ ۹۱٥٥۷٠٠٠٠=۱٠۹۸٦۸٤٠٠٠٠دە ملیار دۆلار و كەسرێك
پرسیار؟
یەكەم : ئەگەر عێراق مانگانە پێویستی بەتەنها بۆ موچە پێویستی بە (۲۹۸٦) دوو ملیارو نۆسەدو هەشتاو شەش ملیۆن و كەسرێك هەبێت و مانگانەش كەمتر لە ملیارێكی واتە (۹۱٥) ملیۆن دۆلاری دەست بكەوێت دەبێت چی بكات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

سەبارەت بە داهاتە نەوتیەكانی هەرێم كە مانگانە (۱٥٦٠٠٠٠٠) پازدەملیۆن بەرمیل و كەسرێك دەفرۆشێت
بەهەمان حسابی عێراق هەرچەندە كولفەی دەرهێنان لە گرێبەستی خزمەت كەمترە لەگرێبەستی شەراكەت ،لانی كەم (۲_۳) فەرقیان هەیە واتە هەرێم كولفەی زیاتری لەسەر دەكەوێت :

۱٥٦٠٠٠٠٠*۹=۱٤٠٤٠٠٠٠٠سەدو چل ملێۆن چوارسەد هەزار دۆلار
۱٤٠٤٠٠٠٠٠*۱.۲دینار *۱٦۸٤۸٠٠٠٠سەدو شەست و هەش ملیارو كەسرێك
۱٦۸٤۸٠٠٠٠+٤۱۱٠٠٠٠٠٠=٦٠۹٤۸٠٠٠٠شەش سەدنۆ ملیارو كەسرێك

پرسیارێك بۆ هەرێم :

ئەگەر بەقەولی خۆتان بڕی ۸۸۱ ملیارتان دەوێت بۆ موچە ئێوە چی دەكەن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئۆفەرەكانی بەردەم عێراق :
یەكەم :دەتوانێت قەرزی دەركی بكات .
دووەم : دەتوانێت قەرزی ناوخۆیی بكات سەنەداتی خەزینە بفرۆشێت .
سێ هەم : دەتوانێت پارەی نوێ چاپ بكات چونكە پۆشەری (غگا‌و) هەیە كە ۸۷ ملیار دۆلارە
چوارەم : دەتوانێت نرخی دۆلار بگۆڕێت و داهاتیكی تر بەدەست بهێنێت .
پێنجەم : دەتوانێت جۆرەكانی باج وەك (باجی ئاسایی و باجی فرۆشتن و باجی نرخی زیادە) گۆڕانكاری تیا بكات.

عێراق دەست نابات بۆ موچە بەهیچ شێوەیەك .
ئەی هەرێم تۆ چی دەكەیت ؛ بۆیە دەڵێم حكومەتداری تەنها دەركردنی بەیانات نیە
بیر لە بڕێن و كەمكردنی موچە مەكەنەوە بیر لە شتی تر بكەنەوە .

تێبینی : باسی داهاتە ناوخۆییەكانم نەكردوە چونكە لام ڕوون نیە چییان بەسەر دێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand