گروپی كۆمپانیاكانی فاروق: بڕی 250 هەزار دۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی
2020-03-23 17:54:07
درەو:
بەپێی راگەیەنراوێكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، فاروقی مەلا مستەفا خۆراك و پێداویستی بۆ (7 هەزار) خێزانی شاییستە دابین دەكات ئەویش بەپێی ئەو لیستەی كە لە قایمقام و لێپرسراوە ئیدارییەكانی قەزاو ناجیەكانی (بازیان، بەردەقارەمان، بەكرەجۆ، ڕاپەڕین، دوكان، عەربەت، پیرەمەگروون، شارباژێڕ، قەرەداغ، سێوسێنان، چەمچەماڵ، تەكیە و تاسڵوجە و ماوەت وشۆڕش) ئامادەیان كردووە. هەر كارتۆنێك لەو پێداویستی و ئازووقانە بایی پەنجاوحەوت هەزار و نۆسەدو پەنجا دینارە.
گروپی كۆمپانیاكانی فاروق ئەوەشیان خستۆتە روو كە " كۆمەك و بەخشینەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا بۆ هاونیشتیمانیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە. لەوانە:
١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو
٢- پێنجسەد هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو
٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار دۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی
٣-بڕی پەنجاو نۆهەزار و پێنج سەد دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی(نەخۆشخانەی ئاسا)
ئێمە لەكاتێكدا پڕ بەدڵ هیوادارین وڵاتە
دەقی بڵاوكراوەكەی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق
بڵاوكراوەیەك لە گروپی كۆمپانیاكانی فاروقەوە:
هاوكارییەكی تری كاك فاروقی مەلا مستەفا لەم قەیرانە سەختەی ئێستای هەرێمی كوردستاندا
كاك فاروقی مەلا مستەفا وەك چۆن لە هەموو كارەسات و بۆنەو ڕووداوێكدا پێشەنگ و دەستپێشخەر بووە لە بەدەنگەوەهاتن و یارمەتیدانی توێژە جیاجیاكانی كوردستاندا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆیان و خێزانەكانیان لەكاتی لێ قەومان و بارودۆخی نەخوازراودا،وا ئەمجارەش لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنادا خۆراكی وشكە و پێداویستی دیكەی دابین كرد بۆ حەوت هەزار خێزانی شایستە بەپێی ئەو لیستەی كە بەڕێزان قایمقامەكان و لێپرسراوە ئیدارییەكان ئامادەیان كردووە لە قەزا و ناحیەكانی (بازیان،بەردەقارەمان،بەكرەجۆ،ڕاپەڕین،دوكان،عەربەت،پیرەمەگروون،شارباژێڕ،قەرەداغ،سێوسێنان،چەمچەماڵ،تەكیە و تاسڵوجە و ماوەت وشۆڕش)
هەر كارتۆنێك لەو پێداویستی و ئازووقانە بایی پەنجاوحەوت هەزار و نۆسەدو پەنجا دینارە و ڕۆژی ٢٥ /٣ بە هاوكاری ڕێكخراوی (سی دی ئۆ )و بەڕێزان قایمقامەكان و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی ئەو قەزاو ناحیانە هاوكارییەكان دەگەیەنرێنە بەردەمی ئەو ماڵانە
هەر بە هەمان شێوە و بەهاوكاری بەڕێز قایمقامی ناوەندی سلێمانی سێ هەزار خیزانی شایستەی ناو شاری سلێمانییش هاوكاری دەكرێن
بۆ هەر پرسیارێك لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفونی(٠٧٧٢٣٣٣٠٠٩٠)
كۆمەك و بەخشینەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا بۆ هاونیشتیمانیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە. لەوانە
١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو
٢- پێنجسەد هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو
٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار دۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی
٣-بڕی پەنجاو نۆهەزار و پێنج سەد دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی(نەخۆشخانەی ئاسا)
ئێمە لەكاتێكدا پڕ بەدڵ هیوادارین وڵاتە
خۆشەویستەكەمان ئەم كێشە گەورەیە بە كەمترین زیان تێ بپەڕێنێت وهاونیشتیمانیانی ئازیز سەلامەت و بەختەوەر بن،دڵنیاتان دەكەینەوە كە هاوكارییەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا بەردەوام دەبن بۆ دەزگا خزمەتگوزارەكانی حكومەتی هەرێم و كەسانی شایستەی هاوكاری و فریاكەوتن
هیوای لەشساغی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەك دەخوازین
گروپی كۆمپانیاكانی فاروق
٢٣-٣-٢٠٢٠