مەسعود بارزانی: كەركوك لە ژێر داگیركاری حەشدی شەعبیدایە
2020-02-21 13:00:17
درەو:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی:
🔹 ئێمە تائێستا بەشێكین لە عێراق، ئەگەر ئیسرائیل لە بەغداد باڵیۆزخانە بكاتەوە، ئێمەش لە هەولێر كونسوڵگەری بۆ دەكەینەوەو پێشوازییان لێدەكەین.
🔹 ئێمە پێمانوایە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بوەتە شتێكی ئاسایی و ناكرێت فڕێی بدەیتە دەریاوە، زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.
🔹كاتێك بابەتی سازدانی ریفراندۆممان خستەڕوو، ئەمریكییەكان دژایەتییان نەكردو وتیان ئێمە هەڵوێستێكی بێلانەنانەمان دەبێت، بەڵام دواتر كە ریفراندۆم كرا، لایەندارییان كرد لە بەرژەوەندی بەغداد، هەرگیز چاوەڕێی ئەو هەڵوێستەمان لە ئەمریكا نەدەكرد.
🔹لە پرسی ریفراندۆمدا هەڵوێستی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی زۆر باشتر بوو لە هەڵوێستی ئەو وڵاتانەی كە پێشبینیمان دەكرد بێلایەن بن.
🔹كەركوك ئێستا لە ژێر داگیركاری سەربازی حەشدی شەعبیدایە، لەوێ كورد دەچەوسێندرێتەوە، ئەمەش بابەتێكە ناكرێت تا كۆتایی قبوڵی بكەین.
🔹هەندێك كەس لە ناوخۆدا خیانەتیان كردو ئەوانە هۆكاربوون بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی بێتە كەركوك.
🔹 بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بە سەرۆكایەتی ئەمریكا گرنگە بۆ ئاسایش و ئایندەی عێراق.
🔹ئەگەر ئەمریكا لە عێراق بكشێتەوە، هێزی هەموو وڵاتانی تریش دەكشێنەوە، ئەوكاتە لەماوەی شەش مانگدا داعش بەشێوەیەكی بەهێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە، ئەمە هۆكارەكە بوو كە ئێمە لە پەرلەمانی عێراق دەنگما بە كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق نەدا.