له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی
2020-02-07 11:19:04
راپۆرتی: سەرتیپ وەیسی كەریم
له سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیه‌وه، مام جه‌لال وه‌كو دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌كی و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕ و هێله جیاوازه‌كان، باوه‌ڕی به بنه‌ماڵه كردنی ئه‌و حزبه نه‌بوه، ئه‌و ئاڕاسته و هێله‌شی كه به "هێلی گشتیی" له‌سه‌رده‌می خۆیدا ناسراو بو، سه‌رجه‌م كه‌س و باڵ و گروپه‌كانی نێو یه‌كێتیی له خۆگرتبو، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی له لوتكه‌ی خه‌ته گشتییه‌كه‌ی مام جه‌لالدا بوون، هی زۆربه‌ی ناوچه‌كان بوون، تا ئه‌م دوایانه‌ش یه‌ك كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له نێو ئه‌و حزبه‌دا پۆستی باڵای نه‌بو.
له كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتیی ( له دوای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان)، ده‌وترێ یه‌كێك له نه‌وه‌كانی مام جه‌لال له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌رابۆوه، تاوه‌كو بۆ سه‌ركردایه‌تی خۆی كاندید بكات، دوای ئه‌وه‌ی مام جه‌لال به‌وه ده‌زانێت، توڕه ده‌بێت و داوای لێده‌كات پلیتی فڕۆكه ببڕێت و بگه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی.
هێرۆخان به درێژای مێژووی یه‌كێتی هاوشانی مام جه‌لال خه‌باتی كرد، ئینجا له كۆتاییه‌كانی ژیانی هاته پێشه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو مام جه‌لال له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوو، ئه‌و رۆڵی كاریگه‌ری نه‌بوو، لاهور شێخ جه‌نگیش كه به‌شێكی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا به رێكرد، له كۆنگره‌ی سێهه‌مدا، ته‌نها توانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند.
دوای مام جه‌لال و دووركه‌وتنه‌وه هێرۆخان، له كۆنگره‌ی چواره‌م دۆخێكی دیكه هاتۆته ئاراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كوڕ و نزیك و نه‌وه‌كانی مام جه‌لال، بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م دووباره ته‌شكیلكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی، ده‌یانه‌وێ جگه له خۆیان پۆستی سه‌رۆك و جێگر بۆ هیچ و گروپ و باڵێكی دیكه‌ی ئه‌و حزبه نه‌بێت، له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای سازان و پێدانی به‌شی باڵ و گروپه‌كان بووه. بۆ نموونه له رابردوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی له نێوان سه‌رۆك و دوو جێگر، دوو كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی مام جه‌لال بوو.
ره‌نگه تاڕاده‌یه‌ك به مه‌ركه‌زی بوونی حزب و به بنه‌ماڵه‌یی كردن فۆڕمێكی گونجاو بێت بۆ حزبی ڕۆژهه‌ڵاتی، به‌ڵام سروستی یه‌كێتیی و ئه‌و هێزانه‌ی له منداڵدانی یه‌كێتیی هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه ئه‌و فۆڕمه په‌سه‌ند ناكات. بۆ نموونه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌رچی كوڕه‌كان نه‌وشێروان موسته‌فا به فه‌رمی هیچ پۆستێكیان نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به كرده‌كی و له پشت په‌رده‌وه ،هه‌موو شت له ده‌ستی ئه‌وانه، بۆیه هه‌ر زوو له لایه‌ن خه‌ڵك و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م شێوازه به‌ڕێوه‌بردنه ره‌تكرایه‌وه، هیچ كه‌سیش گه‌شبین نییه به داهاتووی ئه‌و حزبه.
ئه‌گه‌ر ماڵی مام جه‌لال بیانه‌وێ چاو له ماڵی بارزانی بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌بارچاوبێت، ئه‌وه‌ی ئێستا له ناو پارتی ده‌گوزه‌رێ و به‌جۆرێك له جۆره‌كان مه‌ركه‌زیه‌تی هیشتۆته‌وه، مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیه، دوای ئه‌و زوو، یان دره‌نگ پێكدادان له نێوان ئامۆزاكان رووده‌دات.
ئه‌وه‌ی شاره‌زای بارودۆخی ناوخۆی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بێت، ده‌زانێت دۆخی یه‌كێتیی دوای نه‌مانی مام جه‌لال و دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێرۆخان، ماڵی مام جه‌لال له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنێكی كاتی ئێستای یه‌كێتیی نه‌بێت، له هیچ شت كۆك نین، ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی قوباد تاڵه‌بانییه، ئه‌گه‌ر نا هه‌ریه‌كه‌یان له ئاوازێك ده‌خوێنن.
لاهور و باڤڵ له زۆر شت له‌یه‌كه‌وه دوورن، ئێستاش كه له یه‌كه‌وه نزیكن به‌هۆی قوباد تاڵه‌بانی، ره‌نگه له چه‌ند كاتژمێر و ڕۆژ و ساڵی داهاتو، تووشی پێكدادان بن، یان لێك دووربكه‌ونه‌وه، به‌تایبه‌ت باڤڵ هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره و هێزی هه‌یه، لاهوریش به‌مه ناره‌حه‌ته، هه‌ستیار و دوو دڵه به‌رامبه‌ر باڤڵ، ده‌شزانێت دوای كۆنگره به‌پرسیاریه‌تی زیادیكردوه، وه‌كو به‌ر له كۆنگره نییه، ده‌بێت باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكات.
ئه‌و عینادیه‌ی ماڵی مام جه‌لال كاریگه‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش كردوه، حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان نازانن له‌گه‌ڵ كێ و له‌گه‌ڵ كامه سه‌ر و ماڵ مامه‌ڵه بكه‌ن ؟ ئه‌م رووداوانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژی رابردو كه له هه‌رێم روویاندا به‌شێكی زاده‌ی ئه‌م كێشانه‌یه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی خه‌ریكی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتین، له‌سه‌ره‌تادا ماڵی مام جه‌لال داوای هه‌ردوو پۆستی جێگریان ده‌كرد، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو داواكارییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕیوه، داوای پۆستی سه‌رۆك، یاخود سیسته‌می هاوسه‌رۆكی ده‌كه‌ن، به‌م داواكاریه‌ش به‌رهه‌م ساڵحیشیان له‌خۆیان تۆراندوه.
ماڵی مام جه‌لال به‌تایبه‌ت باڤڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی به ناچاری لاهور شێخ جه‌نگیان رازیكردوه جۆرێك له رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكات، كه یه‌كێتیی به ته‌واوی به ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌یی بوون ببه‌ن، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستای پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه بچووكتریش ببێته‌وه.
به‌م كرده‌وانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی ماڵباتی تاڵه‌بانی، كه لاهور شێخ جه‌نگیشیان خستۆته ناوی، چه‌ندین به‌ره‌یان له دژی خۆیان كردۆته‌وه له‌وانه ( به‌ره‌ی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و گروپی كه‌ركووكییه‌كان و دلێری سه‌ید مه‌جید و عیماد ئه‌حمه‌د و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه)، له‌كاتێكدا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی خۆیان به میراتگیری به‌شێكی یه‌كێتیی ده‌زانن، به‌ڵام ئێستا هه‌ستیان به‌وه كردوه، له‌م خوله‌دا هه‌وڵده‌درێت په‌راوێزبخرێن.
لاهور شێخ جه‌نگی كه براوه گه‌وره‌كه‌ی كۆنگره‌یه، له ئێستاشدا له‌به‌ره‌ی كوڕه‌كانی مام جه‌لال ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م رێككه‌وتنه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، جگه له‌وه‌ی یه‌كێتیی تووشی قه‌یرانێكی دیكه ده‌كات و به‌م یاریه كێشه‌كان زیاتر قوڵتر ده‌كاته‌وه، دواجاریش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت، له هه‌مانكاتیشدا ره‌نگه به‌م یاریه به ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی یه‌كێتیی، یاخود گروپێكی دیكه دروست بن، دان به هه‌یكه‌لی نوێی یه‌كێتی دانه‌نێن.
ده‌بێت نه‌وه‌كانی ماڵی مام جه‌لال ئه‌وه بزانن، كه یه‌كێتیی ته‌نها مولكی ئه‌وان نییه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ حزب به‌ره و سیسته‌می به بنه‌ماڵه‌یی ببه‌ن، ده‌بنه هێزێكی بچوك له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و باڵ و گروپانه‌ی داوای به‌شی خۆیان ده‌كه‌ن، حه‌قێكیان له‌سه‌ر یه‌كێتیی هه‌یه و نفوز و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ریان زۆره، به دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌وانه، ئه‌وكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نابێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دۆخی یه‌كێتیی به‌ره و خراپتر و خراپتر ده‌چێت، له سنووره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو هه‌ولێر و بادینانیش رۆژی دوای ڕۆژ ئه‌و حزبه روو له لاواز بوون ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك جوله به‌رامبه‌ر ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بكرێت و په‌راوێز بخرێن و له به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه برینی یه‌كێتیی له‌م ناوچانه زیاتر ده‌بێت. ئه‌مه بۆ باڵ و گروپه‌كانی دیكه‌ش له سنووری گه‌رمیان و سلێمانی كه‌ركوك راسته، چونكه ئه‌وان به ئه‌ندازه‌ی خۆیان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه.
كه‌ركوك كه ئێستا تاكه پارێزگایه یه‌كێتیی تیایدا زۆرترین نفوزی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و به قه‌لای سه‌وزی یه‌كێتی ناسراوه، ئه‌وانیش به‌م شێوازه‌ی ئێستای داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی یه‌كێتیی رازی نین، بۆیه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌وانیش له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، گره و له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌یكردنی یه‌كگرتووی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكرێت، دیسانه‌وه لایه‌كی یه‌كێتیی تووشی ئیفلیج بوون ده‌بێت، له‌م ناوچانه‌ش زۆر شت له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئێستا لاهور شێخ جه‌نگی كه براوه‌ی كۆنگره‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌رمی نه‌نوێنێت، له نێوان فۆڕمی به بنه‌ماڵه‌یی كردن، یاخود دابه‌شكاری پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و پشكی گروپه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی به كۆمه‌ڵ، هی دووه‌میان هه‌ڵنه‌بژێرێت، هه‌نده‌ی دیكه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و كارته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز تێكه‌ڵ ده‌بن، چونكه ئه‌وها هه‌م خۆی به‌هێزده‌بێت و هه‌میش یه‌كێتیی به ته‌واوی له حزبی به بنه‌ماڵه‌یی بوون ده‌پارێزێت.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستای یه‌كێتیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه‌یه به‌شێوازی كۆمه‌ڵ و سیسته‌می فره جێگری، كه هه‌مووان هه‌ست به بوونی خۆیان بكه‌ن، مافه‌كانیان له رووی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه پارێزراو بێت.