Draw Media

گومرگەكان لە نێوان پاكی و قاچاخچێتیدا

گومرگەكان لە نێوان پاكی و قاچاخچێتیدا

2020-01-26 11:33:31


درەو :
وەزیری دارایی رایدەگەیەنێت"  گومرگەكان بەشێوەیەكی پاك و روون داهات كۆدەكەنەوە" و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت" خاڵە سنوریەكان بوەتە ناوەندێك بۆ قاچاخچێتی و قۆرخكاری"
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی گومرگە، لە هەرێمی كوردستان كاری گومرگی دەروازە سنورییەكان گومانی زۆری لەسەرە، گومانەكە پەرلەمانتارانی كوردستان دروستیان كردووە.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە رۆژی جیهانی گومرگدا ستایشی كاری گومرگەكان دەكات و دەڵێت بەشێوەیەكی "پاك" كاردەكەن
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا: ئەو سەركەوتنە بەرچاوانەی لە بواری كۆكردنەوەی داهاتدا بەشێوەیەكی پاك و رون بەدیتانهێناوە جێگەی پێزانینە؟
لەبەرامبەردا لە نوسینێكدا عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەكردووە" خاڵە سنوریەكان بوەتە ناوەندێك بۆ قاچاخچێتی و قۆرخكاری و بە ملیۆنێركردنی چەند بەرپرس وكەسێك"
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بەرونی ئاماژە بەوە دەكات" ئەم دۆخی گەندەڵیە لەسەرجەم خاڵە سنوریەكاندا ھەیە، ھەریەكە بە شێوازی جی، بەدواداچونمان بۆ ھەموو دۆسیەكان كردوە، لە ئیبراھیم خەلیل و سمێلكاوە تاوەكو باشماخ...ئەوەی دیومە، لوتكەی فەسادو گەندەڵییە..كۆی بەرپرسانی حكومەت لەم دۆسیە مەترسیدارانە ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەردەوامە"
عەلی حەمە ساڵح بە روونی باس لە گەندەڵی لە خاڵە سنورییەكان دەكات" 
لەم نوسینەدا دوو نمونەی تری گەندەڵی باس دەكەم!
یەك: ئەوەی لە خاڵی سنوری سمێلكا، حومكمڕانەو بڕیاری بازرگانی دەدات چی بڕوات و چی بێت كۆمپانیای ستێرە.. نەك حكومەت ئەم دۆسیەش بە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران وتراوە...

دوو: ئێستا لە دەرەوەی گومرگی باشماخ ، بە پشتبەستن بە ھێزی ئەمنی جگەرە بە قاچاخ دێت و بە ھیچ گومرگ و پشكنینێك تێناپەڕێت، قەباری ئەم قاچاخی جگەرە بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادیكردوە، ٨٠٪‏ جگەرە ئێستا بە قاچاخ لەلایەن بەرپرسانەوە بە ھێزی ئەمنی داخڵدەكرێت، مانگێكە بە نوسراوی فەرمی سەرجەم دامەزراوە فەرمیەكانمان ئاگاداركردوەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەردەوامە...
بەراوردی ھاتنی جگەرە لە نێوان شەش مانگی كۆتایی ٢٠١٨ بە شەش مانگی كۆتایی ٢٠١٩
دەریدەخات مانگانە ٢٠٠ ھەزار كارتۆن جگەرە بە قاچاخ دێت...
جگەرەی هاتوو بە گومرگی باشماخ ٦ مانگی كۆتایی ٢٠١٨
(١٦٩٢٢٢٦) یەك ملیۆن و شەش سەدو نەوەدو دوو ھەزار و دووسەدو بیست و شەش كارتۆن
لە ٢٠١٩ قاچاخ دەستپێدەكات و گومرگی فەرمی ٨٠٪‏ كەمدەكات
جگەرەی هاتوو ٦ مانگی كۆتایی ٢٠١٩
(٣٢٢٥٧٤) سێ سەدو بیست دوو ھەزارو پێنج سەدو چل و حەوت...
جیاوازی ڕەسمی گومرگی لە نێوان هەردوكیان
(٥٤٧٨٦٠٨٠) پەنجا و چوار ملیۆن حەوت سەد و هەشتا شەش هەزار و هەشتا دۆلار.
تەنیا لە باشماخ، قازانجی مانگێكی قاچاخی ھێلكەو جگەرەو مەشروب دوگ ٢٥ ملیۆن دۆلارە...
بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی، ئەم ٢٥ ملیۆن دۆلارە ھەموو مانگێك ٢٥ قوتابخانەی پێدروستددەكرێت، ئەمە یەك ڕێگای گەندەڵیە!!!
بەھۆی ئەم دۆسیەی خاڵە سنوریانە، فشارێكی ئێجگار زۆرمان لەسەرە بۆ ئەوەی بێدەنگ بین، بەنیەتی چاكسازی ھاتینە حكومەت، بەدڵنیای ئەگەر لە ڕێگا لەم تاڵانیە نەگرێت، بێدەنگ دانانیشین، و ئەوانەی بەرپرسن لەم تاڵانیەو بە گرێبەست كۆمەڵێك كەس و كۆمپانیایان كردە ملیۆنێر دەبێت دادگایی بكرێت، نەك دەستخۆشیان لێبكرێت..
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand