محەمەدی حاجی مەحمود: قاسم سولەیمانی پیاوێكی هێمن و لەسەرخۆبوو
2020-01-12 15:20:38
درەو:
"سولەیمانی دژی ریفراندۆم بوو لەكەركوك، پێیوتین: 'ئەگەر ریفراندۆم لەكەركوك نەكەن، تا حەمرینتان ڕادەست دەكەین. تەنانەت گوتی: داوام لە شێخ جەعفەر كردووە هێز بێنن بۆ حەمرین، بەڵام شێخ جەعفەر وتویەتی: ئێستا بۆمان ناكرێت" ئەمە لێدوانی محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستانە كە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە.
محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژە بەوەش دەكات"بەتەنها و بەكۆمەڵیش قاسمی سولەیمانیم بینیووە، پیاوێكی هێمن و لەسەرخۆبوو، شتی فەرز نەدەكرد و گوێی دەگرت، هەڕەشەم لێ نەبیستووە"
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەڵێت" قاسمی سولەیمانی، عێراق و وڵاتانی یەمەن و سوریا و لوبنانی بەیەكتریەوە بەستبوویەوە، بەڵام دوای ئەو ئەو یەكخستنەوەیە نامێنێت، گوتی،نێوان ئێران و ئەمەریكاش بەرەو هێوربوونەوە و رێككەوتن دەڕوات."