كۆبونەوەی لوتكەی كۆریای باشوور و باكور

2018-04-27 08:27:41
دوای 65 ساڵ لە دابڕان و سەرداننەكردنی هیچ سەرۆكێك بۆلای یەكتری ئەمرۆ هەینی كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور بە سەردانێك گەیشتە كۆریای باشوور و لەلایەن مون جای ئین، سەرۆكی كۆریای باشوورەوە پێشوازی لێكرا.
وەك ئاماژەیەك بە شكاندنی بەستەڵەكی نێوانیان، سەرۆكی كۆریای باكور بەپێ هێڵی سوری سەربازی نێوان هەردوو وڵاتی بڕی.
ئەم سەردانەی ئون بۆ كۆریای باشوور دوای چەند كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی هەردوولادا هات، بەتایبەتیش دوای كۆبونەوە سەرۆكی كۆریای باكور لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە ئەو كات سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بوو، بڕیاریشە لەداهاتوودا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
