Draw Media

"پەرلەمانتارانی كورد هیچیان پێنەكرا"

"پەرلەمانتارانی كورد هیچیان پێنەكرا"

2020-01-08 18:21:32


درەو:
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك ناوی دامەزراوانی پارێزگای كەركوكی راگەیاند" كە لە 62% بۆ پێكهاتەی عەرەب و 20% بۆ پێكهاتەی كورد و 17% بۆ پێكهاتەی توركمانە"
بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوكراوەتەوە لەلایەن بەرێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی پارێزگای كەركوكەوە، لە كۆی (2هەزارو 444) دامەزراو لە پشكی پارێزگای كەركوك(هەزارو 517) كەسی بۆ پێكهاتەی عەرەبە بەرێژەی ( 62%) و (500) كەس بۆ پێكهاتەی كورد بەرێژەی (20%) و (412) كەس بۆ پێكهاتەی توركمان بەرێژەی (17%) و (2) كەس بۆ پێ:هاتەی شەبەك و (6) كەس بۆ فەیلی و (7) كەس بۆ مەسیحی دانراوە.
پەروین فاتیح، لێپرسراوی یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی و ئەندامی لیژنەی دامەزراندن لە رونكردنەوەیەكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە " ئێمە وەك نەتەوەی كورد بەشداربووین لە لیژنەی دامەزراندنەكە تەنها چوار رۆژ كارمانكرد دواتر بۆمان دەركەوت رێژەی كورد كەمە بۆیە پەرلەمانتارانی كوردمان لە پارێزگاكە ئاگاداركردەوە كە هەوڵبدەن پشكی كورد زیاد بكەن، دیارە هیچیان بۆ نەكراوە، بۆیە پێمانیان وت بكشێنەوە لە لێژنەكە بۆیە ئێمەش كشاینەوە، چوار مانگە ئەم كێشەیە هەیە بەڵام پەرلەمانتارانی كورد نەیانتوانی چارەسەری بكەن" 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand