Draw Media

گورپی 15: نامەی ناڕەزایی دەداتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق

گورپی 15: نامەی ناڕەزایی دەداتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق

2020-01-07 12:10:01


درەو:
گومان لەسەر تەواو بوونی نیسابی یاسایی كۆبونەوەكەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت كە تایبەت بوو بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراقدا، و پێشتریش گروپی 15 لەپەرلەمانی عێراق نامەی ناڕەزایی داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان.
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی فراكسیۆنی ئاییندە لە پەرلەمانی عێراق بە(درەو)ی راگەیاند: ئێمە گۆمانمان هەیە لە سەر تەواو بونی نیسابی یاسایی كۆبونەوەكەی رۆژی 5/1/2020ی تایبەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراقدا.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد" ئێمە وەك گروپی 15 ( گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، ئاییندە، سەربەخۆكان) پێش دوو هەفتە یاداشتێكی ناڕەزاییمان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد سەبارەت بەو گوماناننەی هەمان بوو لەسەر رێژەیی یاسایی دەنگدانی هەندێك لەیاساكان و نیسابی یاسایی ئامادەبوان هەندێك لە كۆبونەوەكان"
لەكۆی (329) ئەندامی پەرلەمانی عێراق، نیسابی یاسایی بە (50+1) تەواو دەبێت واتا (165) ئەندامی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە(168) ئەندام ئامادەی كۆبونەوەكە بوون،  بەڵام بەپێی زانیارییەكان بەسەرۆكایەتی پەرلەمانیشەوە تەنها (142) پەرلەمانتار ئامادەبوون.
لە كاتی كۆبونەوەكەدا لیستێك لە ناوی فراكسیۆنەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوكرایەوە، هەرزوو ئەو لیستە رەتكرایەوە كە چونكە ناوی چەند فراكسیۆنێكی تێدایەو ئامادەنەبوو بەم شێوەیە:.
-    هاوپەیمانی فەتح ( 44) ئەندام
-    دەوڵەتی قانون (22) ئەندام
-    كوتلەی نەسر (7) ئەندام 
-    كوتلەی حیكمە (15) ئەندام
-    كوتلەی ئائیرون (27) ئەندام
-    هاوپەیمانی قوە (13) ئەندام
-    هاوپەیمانی كورد (4) ئەندام
-    لیستی گۆڕان (4 ) ئەندام 
-    سەربەخۆكان ( 3) ئەندام
كۆی گشتی ناوی ئەندامانی ئەو لیستە (139) ئەندام 

 بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بەبێ ئامادەیی دوو پێكهاتەی سەرەكی (كورد و سونە) بەڕێوەچوو كە لە پێكهاتەی كورد تەنها ( بەشیر حەداد) جێگری سەرۆكی پەرلەمان و لە پێكهاتەی سونەش تەنها (9) ئەندامیان ئامادەبوو، بڕیار بوو بەشێك لەپەرلەمانتارانی كورد بەشداری كۆبونەوەكە بكەن، بەڵام بەهۆی ناردنی مەسجی هەڕەشە لەلایەن حزبوڵاوە بۆ پەرلەمانتارانی كورد و سونە، بۆیە پەرلەمانتارانی كورد بەشدارییان نەكرد
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand