Draw Media

بەڕیوەبەری دەروازەی پەروێزخان: هیچ لێدوانێك نادەم 

بەڕیوەبەری دەروازەی پەروێزخان: هیچ لێدوانێك نادەم 

2020-01-06 17:25:05


درەو: 
بە فەرمانی دادوەری دادگای قورەتو، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی دەروازەی سنوری پەروێزخان دەستبەسەر دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە گەرمیان بە (درەو)ی راگەیاند، لە دەروازەی پەروێزخان كۆمپانیایەك بیمەی لە شۆفێر و هاوڵاتیان وەرگرتووەو بەوهۆیەشەوە ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  سكاڵاى  تۆماركردووە لە دادگای قورەتوو، پۆلیسی گەرمیانیش لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای قورەتۆ، عەلی تۆفیق، بەرێوەبەری كۆمەڵگەی دەروازەی پەرێزخانى دەستبەسەركردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بە (درەو) راگەیاند" ئێستا عەلی تۆفیق لە پۆلیسی گەرمیان دەستبەسەر (تەوقیف)ە".
(درەو) پەیوەندیكرد بە عەلی تۆفیق، بەرێوەبەری كۆمەڵگەی دەروازەی پەرێزخان، وەڵامی پەیوەندییەكەی دایەوە بەڵام رایگەیاند" لەسەر ئەو پرسە هیچ لێدوانێك نادەم"  

سكاڵای ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەرامبەر كاری كۆمپانیایه‌ك به‌ ناوی " دڵنیا بۆ دڵنیایی "  پێچه‌وانه‌ی ڕێنمانی و فه‌رمانی كاركردنی كارده‌كات كه‌ پاره‌ له‌ شۆفێران و بازرگان وگه‌شتیاران وه‌رده‌گرێت كه‌ بۆهه‌ر شۆفێرێك بڕی( 20 هه‌زار) و هه‌ر گه‌شتیارێك (5 هه‌زار ) دینار وەردەگرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand