دیارترین هێزو گروپە ناكۆكەكانی لیبیا
2020-01-04 20:05:08
درەو:
نەخشەی سیاسی و سەربازی لیبیا لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر (هێزەكانی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی) كە فایز ئەلسەراج سەرۆكایەتی دەكات كە تەرابلوسی پایتەخت و حكومەت و دام و دەزگا كانی بەدەستەوەیە، هێزو گروپەكانی سەر بە خەلیفە حەفتەر، كە دەیانەوێت تەرابلوسی پایتەخت لەدەستی هێزەكانی ویفاقی نیشتیمانی دەربهێنن.
ئێستا گروپ و هێزە ناوخۆییەكانی لیبیا دابەش بووە بەسەر ئەو دووبەرەیەدا:
یەكەم/ هێزەكانی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی (فایز ئەلسەراج)
* هێزی پاراستنی تەرابلوس
- لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 دامەزراوە.
- دیارترین گروپە شەڕكەرەكانی پشتیوانی حكومەتی ویفاق لەخۆ دەگرێت.
( شۆڕشگێڕەكانی لیبیا_ لیوای ئەلنەواسی_ هێزی ئەلرەدع و دەستوردانی هاوبەش
میحوەری ئەبو سەلیم-ملیشای باب تاجورا).
• كەتیبەی شۆڕشگێڕەكانی تەرابلوس
-لەمانگی كانونی ساڵی 2018 دامەزراوە.
-هەیسەم ئەلتاجوری سەركردایەتی دەكات، كۆنتڕۆڵی ڕووبەرێكی فراوانی
تەرابلوسی پایتەختی كردووە كە لەژێر سەرپەرشتی حكومەتی ویفاق دایە.
-خاوەنی بنكەی ئەمنیی و سەربازیی بەهێزە لە تاجوراو عەینزارەو ئەلفرناج و
سەلاحەدین.
• هێزی ئەلرەدع و دەستوەردانی خێرا.
- لەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 دامەزراوە.
- (عەبدولغەنی ئەلكیكلی) سەركردایەتی دەكات، سەركردەی دیاری تەرابلوس
كە بە (غنیوە) ناسراوە.
-بە زیاد لە ناوێك ناسراوە(لیوای ئەبو سەلیم یان هێزی غنیوە).
• كەتیبەی ئەلنەواسی
لەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 دامەزراوە.
-لەلایەن (مستەفا قەدور)ەوە سەركردایەتی دەكرێت، كەسێكی توندڕەوی ناسراوە.
-ناسراوە بە هێزی هەشتەم، كە یەكێكە لەگروپە چەكدارەكانی پشتیوانی حكومەتی
ویفاقی نیشتمانی.
• هێزی ردعی تایبەت
- لەساڵی 2016 دامەزراوە.
- لەلایەن عەبدولرەئوف كارە ناسراو بە (شێخ ملازم).
- سەر بە حكومەتی ویفاقی نیشتمانییە، كە پڕچەكترین و خاوەنی زۆرترین ژمارەی
چەكدارە لە تەرابلوس.
• لیوای ئەلبەقرە كەتیبەی 33 ی پیادە
- لە ساڵی 2017 دامەزراوە.
- بەناوی سەركردەكەیەوە ناونراوە ( بەشیر خەلفەڵا) كە بە (بەشیر ئەلبەقەرە) ناسراوە.
* لیوای مسیراتە
- زیاتر لە 100 كەتیبەو لیوا لە خۆ دەگرێت.
-پڕچەكترین ئەوكەتیبانەن كە سەربە سوپای نیشتمانی نین.
-لەناوچەكانی ناوەڕاست جێگرین، ئەوەش وایكردووە دووربن لە ڕووداوەكان.
دووەم/ هێزەكانی سەر بە (خەلیفە حەفتەر)
• هێزی ساعیقە.
- لەلایەن (وەنیس بوحماد)وە سەركردایەتی دەكرێت.
- لەیەكەم ڕۆژی شۆڕشی لیبیاوە لە ساڵی 2011 لە موعەمەر قەزافی جیابۆوە.
- خاوەنی 3300 چەكدارە.
• كەتیبەی تاریقی كوڕی زیاد
- لەلایەن (سلێمان ئەلسعێتی)یەوە سەركردایەتی دەكرێت.
- پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەدام كوڕی خەلیفە حەفتەرەوە هەیە.
- لەكۆی گروپە چەكدارەكان ژمارەی زیاترو پڕچەكترە لە بەنغازی.
* كەتیبەی 106
- لەلایەن سەدام حەفتەرەوە سەركردایەتی دەكرێت و لە بەنغازییە.
- لەساڵی 2018 بە فەرمانی حەفتەر كەتیبەی 101 پیادە خراوەتە پاڵی.
* لیوای 73 پیادە
- لە 11 تشرینی دووەمی ساڵی 2018 بە فەرمانی خەلیفە حەفتەر دروستكراوە.
- ڕاستەوخۆ سەربە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانە لە بەنغازی.
- عەمید( عەلی ئەلقەتعانی) سەركردایەتی دەكات.