لایەنەكانی چوارەمین جەنگی كەنداو ئەگەر ڕووبدات
2020-01-03 19:48:03
درەو:
بە كوشتنی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، ئاڵۆزییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران ڕووی لە هەڵكشان كرد. پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) كەشتی جەنگی فرۆكە هەڵگری (ئەبراهام لینكۆڵن) و فرۆكەی شەڕكەڕی ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە پاساوی بوونی زانیاری هەواڵگری لەبارەی ئامادەكاری ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش كە ڕەنگە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بكاتە ئامانج.
ئەم ئاڵۆزییانە ئێستا، كەش و هەوای سێ جەنگی ڕابردوو دێنێتەوە یاد لە ناوچەی كەنداو، یەكەمیان لەساڵانی 1980 - 1988 لە نێوان عێراق و ئێران، جەنگی دووەمی كوەیت 1990-1991 ، جەنگی سێیەمیش هێرشكردنە سەر عێراق وكۆتایهێنان بە رژێمی پێشووی عێراق لەساڵی 2003دا، ئەم كەش و دۆخەی ئاڵۆزەی ئێستا، ئاماژە بە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی چوارەم دەكات لە ناوچەكە.
لەم ئینفۆگرافیكەدا لایەنەكانی جەنگی كەنداو دەخەینەڕوو ئەگەر ڕووبدات...
ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی:
- سعودیە
- بەحرەین
- ئیمارات
- ئیسرائیل
- بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە ( كوەیت، قەتەر، عومان)
ئێران و هاوپەیمانەكانی
- میلیشیا شیعەكانی عێراق و حەشدی شەعبی
- میلیشیاكانی ئێران لە سوریا
- حزبوڵای لوبنان
- میلیشیا حوسیەكانی یەمەن