سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

خامنەیی: رقی خەڵكی عێراق لە ئەمریكا شتێكی ئاساییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 کانوونی دووەم 2020

خامنەیی: رقی خەڵكی عێراق لە ئەمریكا شتێكی ئاساییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ لەدیدارێكدا لەگەڵ پەرەستارانی وڵاتەكەی، لەبارەی رووداوەكانی دوو رۆژی رابردووی عێراقەوە وتی:
•    من‌و دەوڵەت‌و گەلی ئێران بەتوندی ئیدانەی تاوانی هێرشی ئەمریكا دەكەن بۆسەر حەشدی شەعبی لە عێراق.
•    حەماسەتی دژ بە ئەمریكا لە بەغدادو سەرتاسەری عێراق، كارێكی ئاساییە بۆ تاوانەكانی ئەمریكا.
•    سەرۆكی ئەمریكا وتی: ئێمە وایدەبینین ئێران تێوەگلاوە لەو بابەتەدا، وەڵامی دەدەینەوە بەوەی ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە، پاشان پێویستە لۆژیكی بن‌و درك بە هۆكاری سەرەكی پشتی ئەو بابەتانە بكەن.
•    دەبێت ئەمریكییەكان درك بەوە بكەن كە گەلانی ناوچەكە لەوانە عێراق‌و ئەفغانستان رقیان لە ئەمریكایە بەهۆی تاوانەكانییەوە، ئەم رقەش لەكاتێكەوە بۆ كاتێكی تر لە ناوچەیەك دەردەكەوێت.
•    تاوانەكانی دەزگای قێزەونی "بلاك وۆتەر" لە عێراق‌و ئەفغانستان‌و كوشتنی هەزاران زاناو هاوڵاتی ئاسایی عێراقی، هۆكار ئەو رقەن كە لەدژی ئەمریكا دروستبووە.
•    سەردانی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لەو وڵاتە، نمونەیەكی تری سوكایەتیكردنە بە دەوڵەت‌و گەلانی ناوچەكە.
•    بەپێچەوانەی هەندێكەوە كە دەڵێن جەنگ هەڵدەگیرسێت، ئێمە هەرگیر وڵات بەرەو جەنگ نابەین، بەڵام ئەگەر بیانەوێت بابەتێك بەسەر وڵاتەكەماندا بسەپێنن، بەوپەڕی هێزەوە لەبەرامبەریان دەوەستینەوە.    
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 12 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە