گاردیان: ئێران وا مامەڵە دەکات كە هيچ شتێکی نەبێت لەدەستی بدات
2020-01-01 09:18:17
(درەو):
رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا لەبارەی پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد نوسیویەتی:
🔹هێرش بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، شکستهێنانی ستراتیژیەتی ئەمریکا نیشان دەدات.
🔹رووداوەکانی دوێنی بەغداد یەکلاکەرەوە نەبوو بەڕادەی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە هێلیکۆپتەر لە سایگۆن لەساڵی ۱۹۷٥ یاخود دەستگرتن بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران چوار ساڵ دوای روداوەکەی سایگۆن.
🔹 لە کۆتایدا هێزە عێراقییەکان گەیشتن بۆ پاراستنی بارەگای باڵیۆزخانە، دەرکەوت باڵیۆز لە پشوودایەو روبەڕووی سوکایەتی نەبوەتەوە تا ئەو رادەیەی پێویست بکات لەسەر بینای باڵیۆزخانەوە بە فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر هەڵبێت.
🔹بەڵام هێرشەکە دوای خەرجکردنی نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار لە عێراقدا، لاوازی ئەمریکای نیشاندا.
🔹 خۆپیشاندەران کە لەژێر فەرمانی کەتیبەکانی حزبوڵادا بوون، بەناو خاڵەکانی پشکنینی حکومەتدا تێپەڕین، ئەمە لاوازی هێزە ئەمنییەکانی دەرخست، کە پێشتر بۆ رێگریکردن لەو خۆپیشاندەرانەی کە دژی هەژمونی ئێران خۆپیشاندانیان دەکرد، گازی فرمێسکڕێژیان بەکاردەهێنا، بەڵام ئەمجارە تەماشایان دەکرد کە بۆمبی مۆلۆتۆڤ ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکرێت.
🔹بەلای ئێرانەوە هێرشەکە ناکۆکی خستە نێوان ئەمریکاو حکومەتی عێراقەوە.
🔹لەگەڵ پاشەکشێی هەڕەشەی داعش، پێویست بوو ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران لەسەر هەژموون لە عێراق زیاتر ببێت، بەڵام هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وێرانکردنی ئابوری ئێران، وای لە ئێران کرد وا مامەڵە بکات وەکو ئەوەی هێچ شتێکی نەبێت لەدەستی بدات.