عەبادی لەدوای سلێمانی سەردانی هەولێر و دهۆك دەكات

2018-04-25 09:23:30
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ حەدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی " النصر" بگاتە سلێمانی بە مەبەستی بانگەشەكردن بۆ هاوپەیمانێتییەكەی و لە شاری جوانی سلێمانی مەراسیمێك بۆ ناساندنی كاندیداكانی لیستەكەی رێكدەخات.
بڕیارە دوای سلێمانی بۆ هەمان مەبەست حەیدەر عەبادی سەردانی هەولێر و دهۆكیش بكات.
هاوپەیمانی سەركەوتن " النصر" كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات لە (سلێمانی و هەولێر و دهۆك) 23 كاندیدی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
لیستەكەی عەبادی لە سلێمانی (9) كاندید لەخۆدەگرێت:
1- ژیان عەبدوڵا نوری عەبدوڵا
2- محەمەد نوری سەیفەدین محەمەد نوری محەمەد سەعید
3- ئیبراهیم رەشید عەبدوڵا عارف
4- بەكر حەبیب مەحمود محەمەد
5- ئومێد عەبدوڵا ساڵح عەبدولڕەحمان
6- شادمان رەشید زۆراب عەلی
7- سائیرە ئەكرەم محەمەد ساڵح
8- شیان رەشید رەحیم ئەمین
9- عیماد ئیسماعیل عەبدولقادر یوسف
هاوپەیمانی سەركەوتن لە پارێزگای هەولێریش لیستێكی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی هەولێری حەیدەر عەبادی پێكدێت لە (8) كاندید:
1- جەرجیس محەمەد حسێن عەدیل (جەرجیس گولیزادە)/ سەرۆكی لیست
2- عیماد كەمال سەعید مەولود
3- بەدیع شەرەفەدین عەزیز رەفیق
4- هێمن رەمزی مەحمود عەلی
5- خالید عەلی فارس ئەمین
6- ئیبراهیم سەمین ئەمین خورشید
7- ئەسرا شەرەفەدین عەزیز رەفیق
8- فەرقەد محەمەد زەیدان زەنون
هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆك لیستی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لیستەكەی عەبادی لە پارێزگای دهۆك پێكدێت لە (6) كاندید:
1- ناسر تۆفیق رەشید/ سەرۆكی لیست
2- شێركۆ عابید محەمەد رەشید
3- رەوشەن عەبدولسەلام حەسەن ئەتروشی
4- ئەنوەر محەمەد مەعسوم ئەنوەر
5- فادیە حسێن محەمەد ئەمین
6- عومەر عەلی سەعید عەبدولقادر
