Draw Media

پرۆژە یاسای چاكسازی لەسەری كەسوكاری ئەنفاكراوندا دەشكێتەوە 

پرۆژە یاسای چاكسازی لەسەری كەسوكاری ئەنفاكراوندا دەشكێتەوە 

2019-12-16 16:35:28


درەو میدیا:
بەهۆی پرۆژە یاسای چاكسازیەوە موچەی زیاتر لە 50%ی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەبڕدرێت، كە میراتگری دووەمی شەهیدان و ئەنفالكراونن.
بڕگەی سێیەمی مادەی حەوتەمی پرۆژە یاسای چاكسازی لە ماف و ئیمتیازاتی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، كە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا بە روونی ئاماژە بەوە دەكات" لە كاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراون و قوربانیانی جینۆساید كە لەمەودوا بەگوێرەی یاسای خانەنشینی بەركار ئەو میراتانە دەستنیشان دەكرێن، ئەوا ئەومافە داراییە كۆتایی پێدێت و ناگوازرێتەوە بۆ كەسانی دیكە" .
ئەم پرۆژە یاسای چاكسازییە بەرونی باس لە بڕینی موچەی میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیدا دەكات كە لە ئێستادا لەزۆر مەرج و كۆت وبەند بەدەركراون، بەپێی یاسای ژمارەی(9)ی ساڵی 2007ی هەمواركراوی تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ( استپنا) بەدەرككردووە لە كۆمەڵێك رێوشوێن كە بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی هاتووە بۆنمونە( خوشكو برا) بە میراتگر دانراون بەڵام لە یاساكەی عێراقدا رێگەی پێنەدراوە، ( كچ و كوڕ ) تا تەمەنێك لە یاسای بەركاری عێراقیدا ( 18 ساڵ) ئەتوانن موچەی دایك  وباوك وەربگرن، بەڵام لە یاسای ماف و ئیمتیازی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراواندا رێگە بە ( خوشك و برا) دراوە ببنە میراتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەڵام بەپێی یاسای بەركار( یاسای خانەنشینی عێراق) میرات تەنها كوڕو كچ دەگرێتەوە ئەویش هەتا تەمەنی ( 18) ساڵ بەڵام بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ( استپنا) كراوەو ئەو موچەیەی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەگوازرێتەوە بۆ خوشك و براو كوڕو كچ و هەموو ئەو رێگریانە لادەبات، لە ئێستادا زیاتر لە (30) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی ئەنفالدا، بۆیە بەشی زۆری میراتگرانی ئەنفالكراوان كە خوشك و برا و كوڕی كچی تەمەن تەمەنیان تێپەڕیوەو ئەم یاسایە نایان گرێتەوەو موچەكانیان دەبڕدرێت. 
كە لە ئێستادا بەشی زۆری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خوشكوبران، بۆیە بەپێی ئەم پرۆژە یاسایە موچەی هەموو ئەو كەسانە دەبڕدرێت كە خوشك و بران یاخود كوڕو كچەكە تەمەنیان گەیشتوتە سەرو ( 18) ساڵ، بەشی زۆری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خوشك و برا میراتیانن و موچەكانیان وەردەگرن، بۆیە بەپەسەندكردنی پرۆژە یاسای چاكسازی موچەی زیاتر (50%)ی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەبڕێت. 
بەپێی پرۆژە یاسای چاكسازییەكە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو بەهۆی تێپەڕینی تەمەن و مردنی زۆری میراتگرانیانەوە، موچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان نامێنێت، لەبەر ئەوەی كەسی یەكەمیان نامێنن و بەپێی یاساكەش ناگوازرێتەوە بۆ كەسانی دووەم و سێیەم، بەپێی پرۆژە یاسا نوێیەكە. 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand