كێ زۆرترین كورسی دەباتەوە ؟
2018-04-25 08:48:50
پێشبینی بۆ كورسی لیستە كوردیەكان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار
راپۆرتی شیكاری/ محەمەد رەئوف
لە رۆژنامەی ئاوێنە بڵاوكراوەتەوە
هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو بۆ حزبە سیاسیە كوردیەكان جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو، هەموو كارتێكەرە ناوخۆیی و ناوچەیی و هەرێمایەتیەكان لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا كاریگەری لەسەر دەنگی دەنگدەران درووست دەكەن،لەلایەكەوە كاریگەری ئەو رووداوو گۆڕانكاریانەی كە لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا رویانداوە كاریگەری لەسەر دەنگدەران درووست دەكەن، لەلایەكی تریش درووست بونی لیستی نوێ و ژمارەیەكی زۆری دەنگدەری نوێ كە تەمەنەكانیان گەیشتۆتە ئاستی دەنگدان، كاریگەری لەسەر رێژەی دەنگی هێزەكان درووست دەكەن.
لێرەدا بە خوێندنەوەی بارودۆخەكەو هەڵوێست و تێروانینی هێزەكان لە چوارساڵی رابردوودا و پشت بەستن بە دەنگ و كورسی هەڵبژاردنی رابردوو، پێشبینی كورسی لیستەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان دەخەینە روو، كە ئەم پێشبینیانە بۆ هەفتەی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەو گۆڕانكاریەكانی داهاتوو كاریگەری لەسەر گۆڕانكاری لە پێشبینیەكاندا دەبێت.
یەكەم/ پارێزگای هەولێر
ئەنجامێی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو چارەنوسی هێزەكان دیاری دەكات، بەو پێیەی كەمبون یان زیاد بونی دەنگی پارتی و یەكێتی لە هەولێر كاریگەری لەسەر گفتوگۆی داهاتوی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای هەولێر 11 لیست كێبەركێ دەكەن، بۆ بەدەستهێنانی 15 كورسی ، لەگەڵ یەك كورسی كۆتا، كە 158 كاندید هەیە لەو پارێزگایە، كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ( 1194592 )كەسە بەجۆرێك ( ژمارەی دەنگدەری گشتی 1123433 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 70083 وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 1076 ) ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (936557)كەس لە پارێزگای هەولێر مافی دەنگدانی هەبوو واتا تەنها لە پارێزگای هەولێر (186876) كەس زیادی كردووە دیارە بەبێ دەنگی تایبەت و ئاوارە، كەتەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 ) مافی دەنگدانیان دەبێت.لەپارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014دا، پارتی دیموكراتی كوردستان، (354735) دەنگ و 7كورسی بەدەست دەهێنێت ، یەكێتی (168688) دەنگی بەدەستهێنا 4 كورسی ، لیستی گۆڕان توانی (104059) دەنگ بەدەستبهێنێت و 2 كورسی لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی (80492) دەنگ و 2 كورسی ، لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (26323) دەنگ و كورسی بەدەستنەهێنا،
پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای هەولێر
پارتی 5 بۆ 6 كورسی بەدەستبهێنێت
گۆڕان 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت
هاوپەیمانی 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت
یەكێتی 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت
كۆمەڵی ئیسلامی 2 بۆ 2 كورسی بەدەستبهێنێت
یەكگرتوو 1 كورسی بەدەستبهێنێت
نەوەی نوێ 1 كورسی بەدەستبهێنێت
دووەم/ پارێزگای سلێمانی
گەرمترین ململانێی دەنگدان دەكەوێتە پارێزگای سلێمانیەوە بەو پێیەی لیستەكانی ( هاوپەیمانی و نەوەی نوێ ) لە پارێزگای سلێمانی درووست بوون، كە ململانێیەكی توندی خستۆتە نێوان هاوپەیمانی و یەكێتی لەلایەك و گۆڕان و نەوەی نوێ لەلایەكی ترەوە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە، 211 كاندید لە 12 لیستدا كێبەركێ دەكەن، كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی( 1380924 )كەس بەجۆرێك ( ژمارەی دەنگدەری گشتی 1305323 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 71748 ) وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 3853 ) ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (1168459 )كەس لە پارێزگای سلێمانی مافی دەنگدانی هەبوو واتا تەنها لە پارێزگای سلێمانی (212465) كەس زیادی كردووە، كەتەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 ) مافی دەنگدانیان دەبێت.
لە هەڵبژاردنی 30/4/2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای، لیستی گۆڕان توانی (347799) دەنگ بەدەست بهێنێت و 7 كورسی، یەكێتی (294265) دەنگی بەدەستهێناوە 6 كورسی، لیستی پارتی توانی (93410) دەنگ بەدەست بهێنێت 2 كورسی، لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (81392) دەنگ و 2 كورسی، لیستی كۆمەڵی ئیسلامی (57102) دەنگ و 1 كورسی بەدەستهێنابوو .
پێشبینی بۆ كورسیەكانی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی
لیستی گۆڕان 5 بۆ 6 كورسی
هاوپەیمانی 3 بۆ 4 كورسی
یەكێتی 3 بۆ 4 كورسی
پارتی 2 كورسی
یەكگرتوو 2 كورسی
كۆمەڵ 1 بۆ 2 كورسی
نەوەی نوێ 1 بۆ2 كورسی
سێیەم/ پارێزگای دهۆك
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای دهۆك 9 لیست كێبەركێ دەكەن كە 103 كاندید هەیە لەو پارێزگایە، ، بۆ بەدەستهێنانی 11 كورسی ، لەگەڵ یەك كورسی كۆتا، كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆك بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ( 790340 )كەسە بەجۆرێك ( ژمارەی دەنگدەری گشتی 716378 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 48017 وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 25945 ) ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (٦١٢٠٦٦) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە پارێزگای دهۆك ،كە (٤٩٠٤٥٢) هاوڵاتی دەنگیانداوە بەرێژەی ( ٨٠ )، واتا لە پارێزگای هەولێر (104312) كەس زیادی كردووە دیارە بەبێ تایبەت و ئاوارە، كەتەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 ) مافی دەنگدانیان دەبێت.
لە پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی 2014 دا لیستی پارتی (٣٠٤٨٦٩) دەنگی بەدەستهێناوە و توانی توانی (٨) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، یەكگرتووی ئیسلامیی (٨٤٤٦٤) دەنگی و (٢) كورسی، یەكێتی (٣٣٥٨٣) دەنگی بەدەستهێناوە و ( ١ ) كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕانیش (٢٠٦٤٥) دەنگ و هیچ كورسیەكی بەدەستنەهێناوە و كۆمەڵی ئیسلامی ( ٣١٧٧) دەنگی بەدەستهێناوە وهیچ كورسیەكی بەدەست نەهێناوە.
پێشبینی بۆ كورسیەكانی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای دهۆك
پارتی 6- 7
یەكگرتوو 2
هاوپەیمانی 1
چارەنوسی كورسیەك لە نێوان یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوودا دەمێنێتەوە
چوارەم/ پارێزگای كەركوك
بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو پێشبینی ناكرێت كورد دەنگەكانی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، بەهۆی گۆڕانكاریەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار (279) كاندید كە دابەشبوون بەسەر (23) لیست و هاوپەیمانێتیدا لە پارێزگای كەركوك كێبەركێ دەكەن كە 7 لیست و هاوپەیمانێتی كوردی تێدایە. ژمارەی دەنگدەرانی كەركوك (991 هەزار و 379) دەنگدەرە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو،كە لە هەڵبژاردنی 2014 دا لە كەركوك (870000) كەس بوو مافی دەنگدانی هەبوو ، واتە (121 هەزار و 379) دەنگدەر زیادیكردووە كە لەدایكبوانی ساڵی (1997- 1998-1999-2000) دەگرێتەوە.
لە هەڵبژاردنی 30/4/2014 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك لە كۆی (570795 ) دەنگدەری ئەو پارێزگایە كە 12 كورسی هەیە كورد 8 كورسی بەدەستهێنابوو، یەكێتی ( 209964 ) دەنگی هەبووە 6 كورسی و پارتی ( 63076 ) دەنگی هەبووە 2 كورسی( كە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار پارتی لیستی نیە و بڕیارە دەنگەكانی بەسەر لیستەكانی یەكگرتوو و سۆسیالیستدا دابەش بكات )
پێشبینی بۆ كورسی لایەنە كوردیەكان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو لە كەركوك
كە پێشبینی دەكرێت كورد لەو پارێزگایە 5 بۆ 6 كورسی بەدەست بهێنێت
یەكێتی 3 – 4 كورسی
لیستی نیشتیمان ( گۆڕان ، كۆمەڵ ، هاوپەیمانی ) 1 بۆ 2 كورسی
سۆسیالیست یان یەكگرتوو 1 كورسی
پێنج/ پارێزگای نەینەوا
بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای نەینەوا 120 كاندیدی كورد كە پێكهاتەكانی ( ئێزدی و شەبەك و مەسیحین)یشیان تێدایە كێبەركێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 31 كورسی گشتی و 3 كورسی كۆتا، لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا كورد لەو پارێزگایە بە كورسی كۆتاكانەوە 11 كورسی بەدەستهێنان، كە پارتی 6 كورسی گشتی و یەكێتی 2 كورسی گشتی هەبوو، واتا لە پارێزگای نەینەوا
پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای نەینەوا
پارتی 3 بۆ 4 كورسی
یەكێتی 1 كورسی
پێكهاتەكانیش رون نیە
شەشەم/ پارێزگای دیالە
لە پارێزگای دیالە كورد لە هەڵبژاردنی 30 نیسانی 2014 ( 61807) دەنگی بەدەستهێناو بووە خاوەنی 2 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا كورد لەو پارێزگایە 1 كورسی بەدەستبهێنێت كە بۆ یەكێتی دەبێت.
حەوتەم پارێزگای سەڵاحەدین لە ( دوزخورماتو )
لە پارێزگای دیالە لە هەڵبژاردنی 30 نیسانی 2014 كورد (26901) دەنگی هەبوو بەڵام كورسی بەدەستنەهێنابوو، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا یەكێتی شەلال عەبدول قایمقامی دوزخورماتووی لە لیستێكی عەرەبیدا كاندید كردووە، بۆیە چاوەروان دەكرێت كورسیەك بەدەست بهێنێت، كە ئەگەر بە لیستی سەربەخۆ بوایە كورسی بەدەست نەدەهێنا.
ئەنجامی پێشبینی بۆ كۆی كورسی لیستە كوردیەكان
یەكەم/ پارتی دیموكراتی كوردستان
لە پارێزگای هەولێر ( 6 بۆ 7 ) كورسی لە دهۆك ( 6 بۆ7 ) كورسی ، لە سلێمانی ( 2 ) كورسی، لە نەینەوا ( 3بۆ 4 ) كورسی، كۆی گشتی كورسیەكان لە نێوان ( 18 بۆ 19 )كورسیە، كە هەڵبژاردنی پێشوو 28 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كۆتاكانەوە واتا بە نزیكەی 8 كورسی كەم دەكات.
دووەم/ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی لە دهۆك ( 0 ) كورسی ، لە سلێمانی ئەگەری ( 3 بۆ 4 ) كورسی، لە كەركوك ( 3 بۆ 4 ) كورسی لە نەینەوا ئەگەری ( 1 ) كورسی، لە سەڵاحەدین ( 1 ) كورسی ، لە دیالە ( 1 ) كورسی، كۆی گشتی كورسیەكانی یەكێتی لە نێوان ( 10 بۆ 11 )كورسیە، كە هەڵبژاردنی پێشوو 21 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران واتا بە نزیكەی 10 كورسی كەم دەكات.
سێیەم/ بزوتنەوەی گۆڕان
لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی، لە سلێمانی ( 5 بۆ 6 ) كورسی، لە كەركوك ( 1) كورسی. كۆی گشتی كورسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نێوان ( 8 بۆ 9)كورسیە، كە هەڵبژاردنی پێشوو 9 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیكەی وەك خۆی دەمێنێتەوە.
چوارەم / یەكگرتووی ئیسلامی
لە پارێزگای هەولێر ئەگەری ( 1 ) كورسی، لە سلێمانی ( 2 ) كورسی، لە دهۆك ( 1 ) كورسی ،كە هەڵبژاردنی پێشوو 4 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیكەی 1 كورسی زیاد دەكات.
پێنجەم / كۆمەڵی ئیسلامی
لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی، لە سلێمانی ئەگەری ( 2 ) كورسی، كە هەڵبژاردنی پێشوو 3 كورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیكەی 1 كورسی زیاد دەكات.
شەشەم / هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری
لە پارێزگای هەولێر ( 2 ) كورسی، لە سلێمانی ( 3 بۆ 4 ) كورسی، لە دهۆك ( 1 ) كورسی ،كۆی گشتی كورسیەكانی بە نزیكەی 5 بۆ 6 كورسی دەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حەوتەم / نەوەی نوێ
لە پارێزگای هەولێر ( 1 ) كورسی، لە سلێمانی ( 1 بۆ 2 ) كورسی، كۆی گشتی كورسیەكانی بە نزیكەی 2 بۆ 3 كورسی دەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
كۆی گشتی كورسی لیستە كوردیەكان كە ئێستا 62 كورسیەو بە كۆتاكانەوە 65 كورسیە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا لە نێوان 55 بۆ 57 كورسی دەبێت.