Draw Media

(10هەزار) كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئێراندا دەستگیركراون

(10هەزار) كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئێراندا دەستگیركراون

2019-12-13 08:40:46


درەو میدیا:
لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شارەكانی ئێراندا(1360) كەس كوژراون و نزیكەی (10 هەزار) كەسیش دەستگیركراون، قەبارەی زیانی خۆپیشاندانەكان  بە نزیكەی( 2000 ملیار )تومەنی ئیرانی مەزەندە دەكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی  "سەنتەری ئابان بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی ئەمنی" كە نزیكە لە جوڵانەوەی پادشایەتی ئێرانی، لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی ئێراندا كە لە ( 974) شارو شارۆچكەی ئێران بەڕێوەچوو لە ( 15 بۆ 22ی نۆڤەمبەری) رابردوو كە نزیكەی ( 650 -900 هەزار) كەس بەشدارییان تێداكرد:
 - 9400 كەس دەستگیركراون.
 - 1360 كەس كوژران.
  -45 ناوەندی بازرگانی و- 12 خانو و 921 لقی بانكیی و 160 ویستگەی سوتەمەنی سوتێنراون.
-1385 ئامێری بانكیی و 65295 تابلۆی هاتوچۆ شكێنراون.
 -130 نوسینگەی نوێنەرایەتی مورشیدی ئەنجومەن و زانایان و ئیمامی جومعە سوتێنراون.
  -48 بارەگای سەربازی و هێزی ئەمنی بەسیج و سوپای پاسداران سوتێنراون.
 -8 مزگەوت و حسێنیە و تەكییە و 560 ئۆتۆمبیلی بچوك و 430 ئۆتۆمبیلی حكومی و 130 ئۆتۆمبێلی تایبەت و 28 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 390 ماتۆڕ سكیل و 1432 خاڵی پشكنین سوتێنراون. 
-قەبارەی زیانی خۆپیشاندانەكان  بە 1300 ملیار بۆ 2000 ملیار تومەنی ئیرانی مەزەندە دەكرێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand