سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

داودئۆغڵۆ پارتی "ئاییندە"ی راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 کانوونی یەکەم 2019

داودئۆغڵۆ پارتی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشوتری توركیا پارتی( ئاییندە)ی راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد" وەرچارخانێكی سیاسیی گەورە لە توركیا ئەنجامدەدەین و مۆدێلێكی نوێی سیاسی پەیڕەو دەكەین "
لە مەراسیمی راگەیاندنی پارتە نوێیەكەیدا داودئۆغڵۆ رونیكردەوە" بەپشتبەستن بە ئەزمونەكانی رابردو كاری نوێ دەكەین و هیوای داهاتوتان پێ دەدەین، نەهاتوین بێدەنگ بین و سكاڵا بكەین، هاتوین بتوانین كارێكی ناوازە ئەنجام بدەین و بە زەردەخەنەوە سیاسەت بكەین نەك بە رق و توندوتیژی"
داود ئۆغڵۆ لەبەردەم پارتە نوێیەكەیدا رایگەیاند" دەوڵەت موڵكی هەمو ئاین و پێكهاتەكانە بە یەكسانی، هیچ جیاوازییەك ناكرێت لەنێو رێكخراوێكی ئاینی و رێكخراوێكی سیكۆلار، لەناوخۆ و دەرەوەشدا درێژە بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەدەین، رێگە نادەین هەمو بودجەی توركیا تەنها و تەنها لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا بێت، بەڵكو كەرتەكانی دیكەی وەك تەندروستی و پەروەردە دەبێتە یەكێك لە ئەركەكانیان و كاەی لەسەر دەكەن، رێگە بە گەنجەكان دەدرێت زیاتر ئازادبن و كاری جددیش لە پێناو خێزانەكان لە توركیا دەكەین كە ئێستا بە هۆی سیاسەتی خراپەوە لە ژێر هەڕەشەدان"
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 12 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە