سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەركەوتنی پارتی پارێزگاران و شكستی گەورەی پارتی كار

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 کانوونی یەکەم 2019

سەركەوتنی پارتی پارێزگاران و شكستی گەورەی پارتی كار

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی بەریتانیا پارتی پارێزگاران زۆرینەی رەهای دەنگەكانی بەدەستهێنا(368) كورسی بەرێژەی ( 56.6%) و چونە دەرەوەی بەریتانیای لە یەكێتی ئەوروپا بەتەواوی مسۆگەركرد. 
لە هەڵبژاردنی پێشوو پارتی پارێزگاران ( 317) كورسی هەبوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسیەكانی بەرزكردەوە بۆ (368) واتا ( 51) كورسی زیادیكردووە بەرێژەی ( 14%) 
لەبەرامبەردا كورسیەكانی پارتی كاری بەریتانی لە ( 262) كورسیەوە بۆ ( 191) كورسی كەمیكردووە، واتا ( 71) كورسی كەمیكردووە بەرێژەی ( 27%).

- پارتی پارێزگاران (بۆریس جۆنسن) 368 كورسی 
- پارتی كار (جێرمی كۆربین) 191 كورسی 
- پارتی نیشتمانی سكۆتلەندی 55 كورسی 
- پارتەكانی دیكە 22 كورسی 
- پارتی لیبراڵ دیموكراتیك 13 كورسی 
- پارتی سەوز 1 كورسی 
- پارتی برێكزت 0 كورسی
 - ژمارەی كورسی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومەت 325 كورسی
- ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان 650 كورسی
بۆ پێكهێنانی حكومەت ( 50 +1) پێویستە واتا ( 325) كورسی، لەم هەڵبژاردنەدا پارتی پارێزگاران ( 368) كورسی بەدەستهێناوەو بەتەنها دەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت. 

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، دوو كورد سەركەوتنیان بەدەستهێنا ئەوانیش:
- نەدیم زەهاوی، لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران 
فریاڵ كلارك، لەسەر لیستی پارتی كار 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 12 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە