چاكسازی له نێوان حه‌قیقه‌ت و چه‌واشه‌كاری لایه‌نه‌كان
2019-12-12 09:05:23
راپۆرتی: سەرتیپ وەیسی كەریم
له‌وه‌ته‌ی باس و خواسی یاسایی چاكسازی هاتۆته گۆڕێ زۆر كه‌س و لایه‌ن خۆیان ده‌كه‌ن به خاوه‌نی پڕۆژه‌كه و كه‌سان و لایه‌نێك به یاری پڕۆژه‌كه ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ندێكیشیان نه‌یاری پڕۆژه‌كه، زۆرجاریش ئه‌و بابه‌ته بۆته موزایه‌ده‌ی سیاسی و ئیعلامی، خه‌ڵكانێكیش ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه ماده‌یه‌ك له پێناو په‌رده‌پۆشكردنی كه‌م كورییه‌كانی خۆیان و حزبه‌كه‌یان.
میدیای یه‌كێتیی و یه‌كێتییه‌كان واخۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وان شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه كردووه، هه‌ندێ و ماده و بڕگه‌یان پێ باش نه‌بووه، له‌كاتێكدا له كابینه‌ی رابردوو بیرۆكه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن (قوباد تاڵه‌بانی و د.ئامانج ره‌حیم)ه‌وه دروستبوو، ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوون باسیان له رێكسختنه‌وه‌ی مووچه و ده‌رماڵه كرد، هه‌موو ئه‌و لێدوان و گرته ڤیدیۆیانه‌ش ماوه‌ن كه قوباد و تاڵه‌بانی و ئامانج ره‌حیم، خۆیان به ئه‌ندازیاری نوسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌زانی، جگه له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وان له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانیش پێداگریان له‌سه‌ر ده‌كردو به‌رگریان ده‌كرد. له كابینه‌ی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی به ته‌واوی زانیاری له‌باره‌ی ورده‌كاری ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه یاسایه نه‌بوو، تاوه‌كو نێردرا بۆ په‌رله‌مانیش، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كردی تیمی یه‌كێتیی بوو له حكومه‌ت.
كه‌واته ئێستا كه یه‌كێتیی ده‌ڵێ شه‌ڕمان له‌سه‌ر چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كی ئه‌و پڕۆژه یاسایه كردووه، جگه له موزایه‌ده‌ی سیاسی و ئیعلامی و جۆرێك له چه‌واشه‌كاری هیچی دیكه نییه، چونكه ئه‌وان خۆیان خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌بوون له ڕابردوودا.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ر له‌وه‌ی یه‌ك وه‌زیری یه‌كێتیی قسه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه بكات، خودی مه‌سرور بارزانی به تایبه‌ت له‌و بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ت بوو به ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ بڕینی هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌ك وكه‌مكردنه‌وه‌ی هیچ جۆره موچه‌یه‌ك نییه، كه كار له ژیانی هاوڵاتیان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌رگای كرده‌وه ئه‌وانی دیكه تێبینی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا روو له نوێنه‌رانی یه‌كێتیی كراوه، به‌وه‌ی كه ئه‌وان ئێستا پێداگری له‌سه‌ر هه‌ندێ بڕگه‌و ماده ده‌كه‌ن و له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، له ڕابردوودا خۆیان خاوه‌نی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌بوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌ر له‌وه‌ی وه‌زیرێكی یه‌كێتیی قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ كه پشكی پارتیه و وه‌زیره‌كانی گۆڕانیش به‌رگریان كردووه له‌سه‌ر ماده‌ی ده‌رماڵه تێبینیان هه‌بوو، بۆیه حه‌ق نییه له‌وبابه‌ته‌دا چه‌واشه‌كاری بكرێت، ئه‌و وه‌زیره‌شی كه زۆرترین به‌رگری كردووه له پشكی یه‌كێتی وه‌زیری پلاندانان نه‌بووه كه باسده‌كرێت.
گۆڕان كه ئێستا خۆی به به‌رگریكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌زانێت به تایبه‌ت له‌زاری فراكسیۆنه‌كه‌یان، پێیناوایه یه‌كێك بووه له مه‌رجه‌كانی هاتنه ناو حكومه‌تیان، ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌چێته چوارچێوه‌ی دوو ڕوویی، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه له سه‌رده‌می كابینه‌ی هه‌شته‌م و دوای نوسینه‌وه‌ی له لایه‌ن ئامانج ره‌حیم و گفتووگۆكردن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به ئیمزای نێچیرڤان بارزانی به‌نوسراوی ژماره (17 ) له رێككه‌وتی 3ی مانگی كانونی دووه‌م نێردرایه په‌رله‌مان، گۆڕان ئه‌وكات له حكومه‌ت ده‌ركرابوو، له په‌رله‌مانیش ئۆپۆزسیۆن بوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و پڕۆژه‌یه‌وه نه‌بوو.
ئێستاش ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌مان پڕۆژه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كرد و دواتر له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه نێردرایه‌وه، وه‌كو خۆیه‌تی پڕۆژه‌كه تۆزێك ده‌ستكاری كراوه، كه‌واته دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به گۆڕانه‌وه نییه، كه‌چی ئێستا به‌شێكیان كردوویانه به موزایه‌ده‌و بابه‌تی میدیای.
پارتییه‌كانیش له نێوشیان به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان، كه زۆرجار شانازی به‌و پڕۆژه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش تیمه‌كه‌ی حكومه‌تیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بابه‌ته‌یان به شتێكی لاوه‌كی وه‌رگرتووه و به ئاشكرا دوێنێ باسیان له‌وه‌كردووه، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نها په‌یوه‌سته مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشینه‌كان و چاكسازی به مانا فراوانه‌كه له خۆناگرێت. ئه‌مه‌ش جیاوازی دوو هه‌ڵویستی پارتی ده‌رده‌خات، كه جاران پێیانوابوو گرینگ و سیحراویه ئێستاش ده‌ڵێن شتێكی رووكه‌شه.
ئێستا نیفاق و دوو روویی لایه‌نه‌كانمان له حكومه‌ت بۆ ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشته په‌رله‌مان ئه‌وكاتیش ده‌رده‌كه‌وێت كێ راستگۆیه و كێ دوو ڕووه، به تایبه‌ت له‌و بڕگه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاره‌وه هه‌یه؟!