عێراق: فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٩ وەزیر و ١٠ پەرلەمانتار دەركرا
2019-12-09 10:52:24
درەو میدیا:
دەستەی دەستپاكی 256 فەرمانی دەستگیركردنو لێپێچینەوە بۆ بەرپرسانی عێراق دەردەكات.
دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە ئاشكرایدەكات، كۆی ئەو فەرمانانەی لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بۆ دەستگیركردنو لێپێچینەوە دەریكردوون 9 وەزیرو 12 پەرلەمانتارو 11 پارێزگار و چەندین بەرپرسی تری گرتۆتەوە.
فەرمانەكان بەمشێوەیە:
• 2 وەزیر لە حكومەتی ئێستا.
• 5 وەزیر لە حكومەتی پێشوو.
• 2 وەزیر لە حكومەتی پێشووتر.
• 10 پەرلەمانتاری ئەم خولە.
• بریكاری وەزیرێكی حكومەتی ئێستا.
• 3 بریكاری حكومەتی پێشوو.
• 2 بریكاری حكومەتی پێشووتر.
• پارێزگارێكی ئێستا.
• 11 پارێزگاری پێشوو .
• 118 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئێستا.
• 26 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای پێشوو.
• 11 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای پێشووتر.
• 32 بەڕێوبەری گشتی بانك كە 19 یان ئێستا بەڕێوەبەری گشتین لە وەزارەتەكانی نەوتو كارەباو پەروەردەو تەندروستیو پیشەسازیو دیوانی وەقفی سوننی.
• 11 بەڕێوبەری گشتی پێشوو لە ئەنجومەنی وەزیرانو ئەمیندارێتی بەغدادو وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو تەندروستیو شارەوانییەكانو گواستنەوەو پیشەسازی.
• دوو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر لەوەزارەتەكانی تەندروستیو گواستنەوە.
دەستەی دەستپاكی عێراق لەبەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، كۆی ئەو فەرمانانەی بۆ بەرپرسە تۆمەتبارەكانی دەركردووە 256 فەرمانەو 221 فەرمانیان بانگهێشتكردنە بۆ لێپێچینەوە و 35 فەرمانیشیان دەستگیركردنە، كە 51 فەرمانیان جێبەجێكراوەو 68 تۆمەتباری تریش ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەو لایەنەكانی تری لێكۆڵینەوە كراون.