Draw Media

فریای ئازادی رۆژنامەوانی و رادەر‌بڕین بكەون

فریای ئازادی رۆژنامەوانی و رادەر‌بڕین بكەون

2019-12-03 10:11:23


درەو میدیا:

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ١٨٥ رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار و چالاكوانی مەدەنی و سەندیكا و رێكخراو، ژمارەیەك رۆژنامەنوس و پارێزەر و چالاكی مەدەنی سەردانی ئەنجومەنی دادوەرییان كردوو  بە ئامانجی جێبەجێكردنی یاسای كاری رۆژنامەنووسی و یاسای دەستخستنی زانیاری، نامەیەكیان رادەستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان كرد.

نیاز عەبدوڵا یەكێك لەو رۆژنامەنوسانەی سەردانی ئەنجومەنی دادوەریكردووە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە" ئەمڕۆ، رێكخراوی ئازادبوون، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، سەنتەری میترۆ بۆ بەرگریكردن لە مافی رۆژنامەنووسان و بە ئامادەبوونی هەر یەك لە رۆژنامەنووس فەرمان رەشاد و پارێزەر گۆران دیبەگەیی، یاداشتێكی نووسراومان بە نوێنەرایەتی 186 ررۆژنامەنووس و یاساناس و رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و پەرلەمانتاری عێراق و كوردستان، پێشكەش بە ئەنجوومەنی دادوەریكرد بە ئامانجی جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەگەری، لەلایەن دادوەر عەلی عەوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری پێشوازیمان لێكراو لە كۆبوونەوەیەكدا بەیاننامەكەمان بە ناوبراو دا. دادوەر عەلی عەوڵا پێی راگەیاندین "بەیاننامەكە دەگەیەنمە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری بەو مەبەستەی بیخەینە بەرنامەی كۆبوونەوەكانمان و كاری لەسەر بكەین و وەڵامتان بدەینەوە".


لە نامەكەدا ئەو رۆژنامەنوس و چالاك و پارێزەرانە رایدەگەیەنن" لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا زیاتر لە 10 رۆژنامەنووس لەسەر ئەنجامدان و پیادەكردنی پیشەكەیان دەستگیركراون یان فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە، لە كاتێكدا‌ ماددەی 9ی یاسای رۆژنامەگەری بە راشكاوی دەقی داوە لەسەر ئەوەی نابێت رۆژنامەنووس لەسەر پیشەكەی دەستگیربكرێت. ناكرێت بەرپرسانی هەرێم لە راپۆرت و بۆنه نێودەوڵەتییەكاندا شانازی بە دەستەبەركردنی ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان بكەن لە رێی یاسای رۆژنامەگەرییەوە، بەڵام لە واقعدا بە یاساكانی دیكە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بكەن"

لە رێی یاداشتێكەوە كۆمەڵێك داواكارییان خستە بەردەم  ئەنجومەنی دادوەری:
1- گشتاندن بكرێت بۆ سەرجەم دادگاكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای كاری رۆژنامەگەری هەرێمی كوردستان بەسەر رۆژنامەنووسان و دۆسییەكانیان لە دادگاكاندا.
2- پەنانەبردنی دادگاكان بۆ راگرتنی رۆژنامەنووسان لە كاتی لێكۆڵینەوە.
3- كار بە كۆنووسی واژووكراوی 17/2/2011 بكرێت.

وێنەیەكی یاداشتەكەشیان ئاراستە كردووە بۆ هەریەك لە: 
- سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
- سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
- رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
- دەزگاكانی راگەیاندن
- رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی


دەقی یاداشتەكە 

به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی داده‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستان
فریای ئازادی رۆژنامه‌وانی و راده‌ربڕین بكه‌ون، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری جێبه‌جێبكه‌ن،
له‌م رووه‌وه‌ ئه‌ركێكی مێژوویی گه‌وره‌و گرنگ له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌ و ئێمه‌شه‌.

ئاشكرایه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان زامنی پاراستنی جێبه‌جێكردنی یاساكان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانن بۆ هه‌مووان؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێبینیی جدییه‌، به‌شێك له‌ دادوه‌ران و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه‌ كارناكه‌ن و یاساكان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكه‌ن. دیارترین به‌ڵگه‌ش‌ كارنه‌كردنه‌ به‌ یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەوانی (ژماره‌ 35ی ساڵی 2007) و یاسای (ژماره‌ 11ی ساڵی 2013)ی مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان، کە تایبه‌تن به‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ كاری رۆژنامه‌وانییەوە هه‌یه‌.
له‌بری كارپێكردن به یاسا تایبه‌ته‌كانی بواری كاری رۆژنامه‌وانی و، پابه‌ندبوون به‌ كۆنووسی واژووكراوی 17/2/2011 له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی (هه‌ولێر، دهۆك،سلێمانی، گه‌رمیان) و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و رۆژنامه‌نووسان، بەشێک لە داده‌وه‌ران یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2008ی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌رێمی كوردستان و یاسای ژماره‌ 111ی ساڵی 1969ی سزادانی عێراقی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان جێبه‌جێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رپێچی یاساییه‌، هاوكات ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی دروست كردووه‌.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێكدا زیاتر له‌ 10 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و پیاده‌كردنی پیشه‌كه‌یان ده‌ستگیركراون یان فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه‌، له‌ كاتێكدا‌ مادده‌ی 9ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری به‌ راشكاوی ده‌قی داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی ده‌ستگیربكرێت. ناكرێت به‌رپرسانی هه‌رێم له‌ راپۆرت و بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا شانازی به‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بۆ رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن له‌ رێی یاسای رۆژنامه‌گه‌رییەوە، به‌ڵام له‌ واقعدا به‌ یاساكانی دیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ ساڵی 2018 رایگه‌یاند "له‌ماوه‌ی ته‌نیا 10ساڵدا له‌ هه‌رێمی كوردستان1440 رۆژنامه‌نووس پێشێلكارییان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ و پێنج رۆژنامه‌نووسیش تیرۆركراون." ئێمه‌ چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد له‌بری هه‌راسانكردنی رۆژنامه‌نووسان له‌ رێگای دادگاوه‌، دادگا رۆڵی ببینیایه‌ له‌سزادانی یاسایی ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون و تاوانبارن به‌ ئه‌نجامدانی پێشێلكاری له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر، پارێزه‌ر، په‌رله‌مانتار، رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا و مامۆستای زانكۆ، پێمان وایە په‌نابردنی دادگاكان بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌رێمی كوردستان و یاسای سزادانی عێراقی، جگە لەوەی کارێکی نایاساییە، بەوپێیەی راستەوخۆ پێچەوانەی بڕگەو ماددەکانی یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەگه‌رییه‌ کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە، لەهەمان کاتدا هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداریشه‌ به‌ ئاراسته‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و كاری رۆژنامه‌وانی.
له‌ رێی ئه‌م یاداشته‌وه‌، داواكارین له‌ به‌ڕێزتان:
1- گشتاندن بكرێت بۆ سه‌رجه‌م دادگاكان، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و دۆسییه‌كانیان له‌ دادگاكان.
2- په‌نا نه‌بردنی دادگاكان بۆ راگرتنی رۆژنامه‌نووسان له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌.
3- كار به‌ كۆنووسی واژووكراوی 17/2/2011 بكرێت.

له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌رێنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی داده‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستان-ین و، له‌م رووه‌وه‌ ئێوه‌ به‌ به‌كه‌رێكی سه‌ره‌كی و گرنگ ده‌زانین بۆ به‌رجه‌ستكردنی ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ تا گه‌یشتن به‌ مافه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانمان.

وێنه‌یه‌ك بۆ:
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
- رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
- كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان
- ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی

ناو پیشه‌ یان شوێنی كار
1. نیاز عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌نووس- رێكخراوی ئازادبوون
2. كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی شارپرێس
3. كامیل عومه‌ر مامۆستای زانكۆ له‌به‌شی راگه‌یاندن
4. محه‌مه‌د ره‌ئوف سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی دره‌و میدیا
5. ئاسۆس هه‌ردی رۆژنامه‌نووس
6. ته‌حسین قادر رێكخراوی ئازادبوون
7. ئه‌نوه‌ر حسێن بازگر جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
8. ره‌حمان غه‌ریب سه‌نته‌ری میترۆ بۆ به‌رگریكردن له‌مافی رۆژنامه‌نووسان
9. كارزان فازڵ پارێزه‌ر- به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی DHRD
10. د.چۆمان هه‌ردی نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
11. د.مه‌ریوان وریا قانع نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
12. د.شێركۆ كرمانج نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
13. ئاراس فه‌تاح نووسه‌ر
14. هیوا قادر نووسه‌ر
15. هۆشه‌نگ وه‌زیری نووسه‌ر
16. سه‌ردار هه‌ركی پارێزه‌ر
17. د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان
18. به‌ڵێن ساڵح رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا
19. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
20. په‌یمان عیزه‌دین پارێزه‌ر
21. رێڤینگ یاسین پارێزه‌ر
22. نه‌جیبه‌ مه‌حمود راگه‌یه‌ندكار
23. مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌زگای ستانده‌ر
24. شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی سپی میدیا
25. تارق فاتح خاوه‌ن ئمتیاز و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
26. سیروان ره‌شید سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی زه‌مه‌ن
27. سیروان غه‌ریب سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی وێستگه نیوز
28. هاوكار قادر قه‌ره‌داخی رادیۆ نه‌وا ‌
29. ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین
30. سه‌لام عومه‌ر سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی كه‌ركوك ناو
31. هێمن باقر سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین
32. یاسین ته‌ها محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
33. شۆخان ئه‌حمه‌د پارێزه‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نی
34. لاڤه‌ كورده‌ رۆژنامه‌نووس-رایه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی رادیۆو ته‌له‌فزیۆن
35. كامه‌ران عوسمان رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی CPT
36. رێبوار ئه‌وڕه‌حمان كه‌ناڵی NRT TV
37. هاوكار قه‌ره‌داخی رادیۆ نه‌وا
38. ئازاد عوسمان به‌ڕێوبه‌ری رادیۆی ده‌نگ
39. فه‌رمان ره‌شاد به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی
40. ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
41. سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
42. هوشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
43. رێبوار ته‌ها مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
44. كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
45. د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
46. ئاره‌زوو مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
47. سروه‌ عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
48. زانا رۆستایی پارێزه‌ر-په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
49. نه‌وزارد ره‌سوڵ په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
50. مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین نووسه‌ر-په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
51. ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
52. تانیا گلی خیلانی په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
53. شوان داوودی راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وپه‌رله‌مانتاری خولی پێشوو
54. رێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
55. ئازاد چالاك نووسه‌ر-په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق
56. شیرین ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
57. ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
58. كاوه‌ عه‌بدولقادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
59. عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
60. عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
61. راهی ره‌هبه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
62. كه‌ریم به‌حری په‌رله‌مانتاری خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
63. گه‌شه‌ دارا حه‌فید په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان
64. سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
65. د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان
66. په‌روا عه‌لی په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان
67. دڵشاد حوسێن په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
68. رازاو مه‌حمود فه‌ره‌ج مافناس-په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان
69. كاردۆ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
70. زانا عه‌بدولڕه‌حمان په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان
71. مه‌حمود حاجی عومه‌ر په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان
72. ئارام جه‌مال سه‌رۆكی په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن
73. د.ره‌عد ره‌فعه‌ت ‌ده‌زگای ستانده‌ر-مامۆستای زانكۆ
74. ئاسۆ جه‌بار رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا
75. رێبین ره‌سوڵ ئیسماعیل نووسه‌ر و لیكۆڵه‌ر
76. فه‌رهاد چۆمانی نووسه‌ر
77. به‌شدار عوسمان رۆژنامه‌نووس
78. به‌هزاد موحسن نووسه‌ر
79. فه‌رمان محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
80. سه‌رتیپ وه‌یسی رۆژنامه‌نووس
81. كه‌مال چۆمانی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر
82. هیوا مه‌لا قادر ئاماده‌كار و پێشكه‌شكار له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌
83. سه‌رگوڵ قه‌ره‌داخی پارێزه‌ری راوێژكار
84. عه‌بدولحه‌مید زێباری رۆژنامه‌نووس- كه‌ناڵی ئاسمانی الحرە
85. د.موحسن ئه‌دیب نووسه‌ر و مامۆستا له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌
86. ئاوات محه‌مه‌د پیروه‌یس نووسه‌ر
87. هونه‌ر تۆفیق نووسه‌ر
88. شنۆ عوسمان رۆژنامه‌نووس- كه‌ناڵی BMC
89. ئارا ئیبراهیم جێگری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاووڵاتی
90. فازڵ حه‌مه‌ڕه‌فعه‌ت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی دره‌و میدیا
91. د. هێرش ره‌سوڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له‌به‌شی راگه‌یاندن
92. په‌ریان ئه‌حمه‌د زه‌رده‌شت سه‌نته‌ری میترۆ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نووسان
93. رووناك حه‌سه‌نی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی CPT
94. كامه‌ران محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
95. رێبین فه‌تاح رۆژنامه‌نووس
96. بیلال سه‌عید رۆژنامه‌نووس
97. عه‌بدۆ رۆستایی رۆژنامه‌نووس
98. پێشه‌وا چۆمانی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی كه‌لتوری چۆمان
99. جوتیار قادر سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی جۆرناڵ
100. بابان جه‌عفه‌ر ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان
101. ئومێد قه‌ره‌داخی نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
102. فه‌ره‌یدوون حه‌سه‌ن رێكخراوی ئازادبوون
103. حه‌كیم محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس- كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
104. سه‌رتیپ عه‌لی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان
105. كاوێز مه‌لا په‌روێز رۆژنامه‌نووس
106. هانا چۆمانی په‌یامنێر
107. شاناز حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس- رۆژنامه‌ی هاووڵاتی
108. ئاواره‌ حه‌مید رۆژنامه‌نووس
109. ته‌ها عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
110. ئارام قه‌ره‌داخی رۆژنامه‌نووس
111. گۆران دیبه‌گه‌یی پارێزه‌ر
112. هاوڕێ كرێكار پارێزه‌ر
113. رێبین سه‌باح عه‌بدولڵا پارێزه‌ر
114. خه‌تاب عومه‌ر پارێزه‌ر
115. شنا فایق رۆژنامه‌نووس- رۆژنیوز
116. رووناك ره‌فیق میدیاكار
117. بینایی شۆڕش رادیۆ نه‌وا
118. سه‌ڵاح خدر رۆژنامه‌نووس
119. شاڵاو محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
120. سه‌عید عه‌بدوڵڵا هه‌واڵنێر-رادیۆ نه‌وا
121. مه‌عروف مه‌جید كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
122. سازان تۆفیق رۆژنامه‌نووس-سپی میدیا
123. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس- رادیۆ نه‌وا
124. خالید سلێمان رۆژنامه‌نووس
125. ئه‌میر گۆران رۆژنامه‌نووس
126. ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی كه‌ناڵی NRT له ‌به‌غداد
127. د.حه‌یده‌ر له‌شكری مامۆستای زانكۆ
128. د.محه‌مه‌د عه‌لی مامۆستای زانكۆ
129. د.سه‌عید كاكه‌یی چالاكوانی سیاسی
130. د.هه‌و‌راس شوانی مامۆستای زانكۆ
131. كاوه‌ ته‌یب جه‌لال مامۆستای زانكۆ
132. مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر مامۆستای زانكۆ
133. په‌رێز حه‌مه‌ ساڵح رۆژنامه‌نووس
134. ئالان به‌رزنجی رێكخراوی ئازادبوون
135. هێرش ره‌شید ئه‌مین رۆژنامه‌نووس- ماڵپه‌ڕی شار پرێس
136. دیار ساڵح رادیۆ نه‌وا
137. ئامانج وه‌رتی رۆژنامه‌نووس
138. جیهاد محه‌مه‌د رێكخراوی ئازادبوون
139. پشتیوان جه‌مال رۆژنامه‌نووس
140. بڕوا ستار رۆژنامه‌نووس
141. بێستوون ژاڵه‌یی رۆژنامه‌نووس
142. ئارام هادی رۆژنامه‌نووس
143. هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح كاكه‌ چالاكوانی مه‌ده‌نی
144. دلێر عه‌بدولخالق رۆژنامه‌نووس
145. زیاد كه‌ریم رۆژنامه‌نووس و راگه‌یه‌ندكار
146. فه‌رمان عه‌بدولڕه‌حمان رۆژنامه‌نووس
147. عه‌زیز ره‌ئوف رێكخراوی ئازادبوون
148. عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بوبه‌كر رۆژنامه‌نووس
149. دڵسۆز زه‌نگه‌نه‌ رێكخراوی دابین بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
150. فه‌رمان سادق رۆژنامه‌نووس
151. دلۆڤان به‌رواری پارێزه‌ر و رۆژنامه‌نووس
152. ستران عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌نووس
153. سه‌ید ئه‌كره‌م خالید نووسه‌ر
154. ترێ مه‌حمود رۆژنامه‌نووس
155. ئه‌یهان سه‌عید رۆژنامه‌نووس
156. كیسرا ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس
157. سه‌نگه‌ر ره‌سوڵ نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر
158. فاتح سه‌نگاوی نووسه‌ر و توێژه‌ر
159. سه‌ڵاح ره‌شید نووسه‌ر چالاكی سیاسی
160. ئیدریس سیوه‌یلی لێكۆڵه‌ر
161. عه‌دنان كۆچه‌ر لێكۆڵه‌ر
162. شیروان شه‌میرانی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر
163. ئه‌حمه‌د حه‌مید رادیۆی ده‌نگ
164. سۆران حسێن رۆژنامه‌نووس-رۆژنیوز
165. محه‌مه‌د ره‌حیم رادیۆی ده‌نگ
166. زریان محه‌مه‌ رۆژنامه‌ی نه‌وژین
167. عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس
168. رێناس ساڵح رۆژنامه‌ی نه‌وژین
169. محه‌مه‌د مه‌حمود رادیۆی ده‌نگ
170. سازان محه‌مه‌د رۆژنامه‌ی نه‌وژین
171. زۆسك حه‌مه‌د په‌یامنێر
172. كارزان عه‌زیز چالاكوانی مه‌ده‌نی
173. مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
174. په‌یام محه‌مه‌د تاهیر مافناس
175. دانا عومه‌ر رۆژنامه‌نووس-رۆژنیوز
176. كارزان عه‌لی مه‌جید رۆژنامه‌نووس
177. به‌ختیار عومه‌ر رادیۆی ده‌نگ
178. هێمن عه‌زیز مامۆستای زانكۆ و سه‌رۆكی رێكخراوی دیدگا
179. كاروان سالار رۆژنامه‌نووس
180. به‌رهه‌م له‌تیف رۆژنامه‌نووس– رۆژنیوز
181. هیوا به‌رزنجی رۆژنامه‌نووس
182. چیا نوری رۆژبه‌یانی رۆژنامه‌نووس-كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
183. فه‌همی نه‌بی رۆژنامه‌نووس
184. هیوا عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
185. په‌ری تاهیر رۆژنامه‌نووس
186. محه‌مه‌د گۆران نووسه‌ر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand