Draw Media

كورسی لیستەكان و دابەشكردنی بە شێوازی سانتلیگۆی هەمواركراو

كورسی لیستەكان و دابەشكردنی بە شێوازی سانتلیگۆی هەمواركراو

2018-04-24 18:18:17


چەندین شێوازو رێگا هەیە بۆ دابەشكردنی كورسی قەوارەكانی هەڵبژاردن، عێراق لە ساڵی 2014 ەوەكار بە شێوازو رێگای سانتلیگۆی هەمواركراو دەكات كە لە 2014 دا شێوازی سانتلیگۆی هەمواركراوی (1.6) بۆ بەڵام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی 2018ی بڕیاریدا (1.7) پیادە بكرێت، ئەم شێوازە پێشتر رەخنەی زۆری لێگیرا بەو پێیەی بە زیانی ئەو لیستانە كۆتایی دێت كە كورسی كەم بەدەست دەهێنن و دەنگی كەمیان هەیە، بەو پێیەی بە دابەشكردنی دەنگەكانیان بەسەر 1.7 دا دەنگەكانیان كەمدەبێتەوە.ئەم شێوازەی سانتلیگۆ تەەها لە عێراقدا پیادە دەكرێت  و لە هەرێمی كوردستان شێوازی بەركەوتەی هەڵبژاردن پیادەدەكرێت.  
لە مێژوودا شێوازی  سانتلیگۆ لە وڵاتی سوید لەساڵی 1910 داهێنرا،  یەكەمجاریش لەساڵی 1951 لە وڵاتی سوید و نەرویج پیادەكرا. كە ژمارەی دەنگی لیستەكان دابەشی ژمارە تاكەكان دەكرا (1، 3، 5 ، 7، 9، ....)، كە ئەمیش لە قازانجی لیستەگەورەكان و زیانی لیستە بچوكەكان بوو، بەڵام دواتر شێوازی سانتلیگۆ گۆڕا بۆ ( 1.4 ) بە سانتلیگۆی هەموار كراو ناسرا. 
شێوازی دابەشكردنی كورسی لیستەكان بەسەر سانتلیگۆی هەمواركراودا كە لە ئێستادا بۆ عێراق ( 1.7 ) خشتەیەكی نموزەجی درووست دەكرێت و كۆی دەنگی لیستەكانی تیادادەنرێت، دواتر كۆی دەنگی لیستەكانی دابەشی ( 1.7 ، 3 ، 5 ، 7 ، 9 ، 11 ، ..... ) ژمارە تاكەكان دەكرێت،  لە كۆتاییدا بەرزترین ژمارە كورسی یەكەم دەبات و دواتر كورسی دووەم و سێیەم... 
لێرەدا نمونەی دەنگی لیستەكان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 


 لە پارێزگای سلێمانی كە (1168459) كەس مافی دەنگدانی هەبووەو لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014 كە (893226 ) كەس دەنگیان داوەبەرێژەی ( 76% ) و 18 كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكراوە بەهای كورسیەك لە پارێزگای سلێمانی ( 49623 ) دەنگە ، لیستی گۆڕان (347799) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڕێژەی (39%)و (7) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (294265) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (33%) كە ( 6 ) كورسی بەدەستێنا، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان  توانی (93410) دەنگ بەدەست بهێنێتبەرێژەی (10% )  و (2) كورسی پەرلەمانی بۆ خۆی مسۆگەر بكات، لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (81392) دەنگ وبەڕێژەی (9%) و ( 2 ) كورسی مسۆگەركردووە، لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی (57102) دەنگ بەڕێژەی (6%)و توانی (1) كورسی بەدەست بهێنێت.

 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand