Draw Media

عەلی سیستانی: پشتیوانی خۆپیشاندەران دەكەین

عەلی سیستانی: پشتیوانی خۆپیشاندەران دەكەین

2019-11-29 10:07:38


درەو میدیا:
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، داوای لە پەرلەمانی عێراق كرد وەك چۆن متمانەی بە حكومەتداوە ئاواش چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە.
عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی پەیامی عەلی سیستانی خوێندەوە و ڕایگەیاند، "پەرلەمانی عێراق بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ بۆ چاوپێداخشاندنەوە بەبژاردەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق". بەو پێیەش سیستانی تۆپەكە خستە گۆڕەپانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ سەندنەوەی متمانە لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی.
سیستانی ئاماژەی بەچەند خاڵێك كردووە لەوانە: 
🔹 پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەكەین
🔹 پەرلەمانی عێراق خۆی متمانەی بە حكومەتداوە دەبێت پێداچونەوە بە بڕیارەكانیدا بكات 
🔹نابێت عێراق بگەڕێتەوە سەردەمی دیكتاتۆری 
🔹 لایەنە پەیوەندیدارەكان نەیانتوانیوە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێبكەن
🔹 پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەلە بكات لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان
🔹 ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵبژاردنێكی پاكو بێگەرد كە ئەنجامەكەی جێگەی باوەڕی گەلانی عێراق بێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand