Draw Media

مەسرور بارزانی: لەگەڵ توركیا لەبارەی تیرۆرەوە بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی

مەسرور بارزانی: لەگەڵ توركیا لەبارەی تیرۆرەوە بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی

2019-11-28 11:45:59


(درەو میدیا):
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كوردستان ئەمڕۆ لەدوای دەستبەكاربوونی، بۆ یەكەمجار گەشتی فەرمی دەرەوەی وڵاتی كرد‌و سەردانی توركیای كرد، لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا لە ئەنكەرە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە. 
قسەكانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و مەولود چاوەشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنكەرە:


قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا:
•    باسی تیرۆرمان كرد‌و جەختمان كرد لەسەر ئەوەی پەكەكە‌و یەپەگە هەڕەشەن بۆسەر هەموان.
•    لەبارەی ئۆپراسیۆنی كانیاوی ئاشتییەوە دڵنیایماندا كە ئەو ئۆپراسیۆنە دژی كورد نییە بەڵكو دژی پەكەكە‌و یەپەگەیە.
•    لە سوریا‌و عێراق‌و توركیا دوژمنی سەرەكی كورد پەكەكە‌و یەپەگەیە.
•    ژمارەیەكی زۆر لەوانەی لە سوریا ئاوارەبوون بۆلای ئێمە كوردن، ئێمە پێشوازیمان لێكردن.
•    بابەتی تیرۆر لەنێوانماندا تەنیا پەكەكە نییە، بەڵكو داعش‌و گوڵەنییەكانیشە.
•    جەخت لەسەر هەڵگرتنی ئاستەنگەكانی بەردەم بازرگانی نێوانمان دەكەین، هەنگاو دەنێین بۆ ئاسانكاریی گومرگی.
•    لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان بەرەوپێش ببەین.
•    خۆشحاڵین بە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد، عێراق بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، یەكڕیزی گرنگە.
•    رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە هەم عێراق‌و هەم هەرێم دەخاتە بەردەم هەڕەشەو مەترسی‌و زیانیان بۆ براكانمان لەوێ دروستكردووە.
•    تاوتوێی زۆر بابەتی ترمان لەگەڵ مەسرور بارزانیدا كرد.

قسەكانی مەسرور بارزانی:
•    دڵخۆشم لە یەكەم سەردانمدا بۆ دەرەوە هاتووم بۆ توركیا.
•    پەیوەندییەكانی ئێمە لەگەڵ توركیا مێژووی‌و ستراتیژین.
•    باسمان لە نیگەرانییە هاوبەشەكانمان كرد لەبارەی پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە.
•    جەختمان كرد لەسەر ئەوەی پەیوەندییەكمان بەرەوپێش ببەین‌و ئاستی بازرگانمان زیاد بكەن.
•    بۆم رونكردنەوەی كە گفتوگۆی جدیمان لەگەڵ بەغداد هەیە بۆ ئەوەی بگەین بە رێككەوتنێك، ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی هەرێم ببێت بە دەروازەی بازرگانی توركیا لەگەڵ هەموو عێراق.
•    ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوكارییەكانمان لەدژی تیرۆر.
•    لەبارەی دۆخی سوریا قسەمان كرد، پێمانوتن نابێت ئاوارەكان بەزۆر بگەڕێندرێنەوە بۆ سوریا، پێویستە توركیا لەبارەی ئاوارەكانەوە لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان هەماهەنگی بكات.
•    كۆنترۆڵی شەنگال لەژێر دەستی ئێمەدا نیە، لەژێر دەستی هێزەكانی عێراقدایە، بەڵام لەماوەی رابردوودا وتومانە ئێمە لەگەڵ بوونی پەكەكەدا نین لە شەنگال‌و شوێنەكانی تر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand