پێشبینیه‌كی جیاواز بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق
.gif)
2018-04-24 13:38:00
ڕاپۆرتی شیكاری / ئارام مه‌حمود
به‌پێی زۆرینه‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌خرێنه‌ڕوو، هاوپه‌یمانی (نصر)ی، حه‌یده‌ر عه‌بادی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت و زۆرترین كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستده‌هێنێت، دامه‌زراوه‌ی دره‌و میدیا به‌پشتبه‌ستن به‌كۆمه‌ڵێك فاكت و هۆكار و ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كردویه‌تی، ئه‌نجامێكی جیاوازی هه‌ڵهێنجاوه كه له‌م ڕاپۆرته شیكارییه‌دا ده‌یانخاته‌ڕوو.
به‌ر له‌چونه ناو ورده‌كارییه‌كان، خالێكی جه‌وهه‌ری كه‌پێویست به‌ڕاوه‌ستان ده‌كات له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق له‌ڕواڵه‌تدا پرۆسه‌یه‌كه په‌یوه‌سته به‌ئیراده و ده‌نگی خه‌ڵك، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع كارلێك و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان و ڕێكه‌وتنه نهێنیه‌كان كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ڕوخساری حكومه‌ت و كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌ئاینده‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش دوو نمونه‌ی زیندو له‌به‌رده‌ستدان، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010دا لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌به‌ده‌ستهێنانی 91 كورسی بوه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام نوری مالكی بۆجاری دوه‌م پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته‌وه ده‌ست، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 شدا، نوری مالكی سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌به‌ده‌ستهێنانی 92 كورسی بوه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته ده‌ست.
ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح گه‌وره‌ترین كوتله ده‌بن
له‌ده‌ستپێكی پێكهێنانی قه‌واره و هاوپه‌یمانێتییەکاندا، هاوپه‌یمانی (النصر) یه‌كێك بوو له وهاوپه‌یمانێتیه به‌هێزانه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرا زۆرترین كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هادی عامری كه به‌هاوپه‌یمانێتیه‌كی جیاواز به‌ناوی (الفتح) به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و نزیكه‌ی 20 گروپی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عێراق و چه‌ند گردبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌خۆده‌گرێت، هاوكات كشانه‌وه‌ی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كه ئه‌ویش به‌لیستێكی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردوه، به‌رله ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گورزێكی گه‌وره‌یدا له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی، هاوكات هه‌وڵه‌كانیشی بۆ پێكهێنانی ئیئتیلافێك كه سنوری پێكهاته‌كان تێپه‌ڕێنێت به‌ڕاكێشانی هێز و لایه‌نه كوردی و سوننه‌كان، سه‌ركه‌وتونه‌بوو.
حه‌یده‌ر عه‌بادی وێڕایی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌بوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییەكان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و سه‌رقاڵبونی هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان به شه‌ڕی داعش توانی به‌سه‌ر كۆی ئه‌و ئاستەنهگ و ئاڵنگارییه سیاسییانه سه‌ربكه‌وێت كه نه‌یاره‌كانی دروستیان كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چوار ساڵی ڕابردوو به‌تایبه‌تی شه‌ڕی داعش و ده‌سته‌به‌ركردنی جۆرێك له سه‌قامگیری ئه‌منیی و سیاسیی و ئابوریی و ده‌ستبه‌سه‌رگراتنی ناوچه دابڕاوه‌كان كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره چونه گیرفانی عه‌بادییه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له هه‌نگاوه‌كانی تری به‌تایبه‌ت له بواری چاكسازی، دوژمنێكی زۆری له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست بۆ دروستكرد.
عەبادی وا ناسراوە کە لەسەر ئاستی دەرەوە دۆستی نزیکی ئەمریکایە، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆ دۆستێکی بەهێزی ئەوتۆی نیە، په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ مالیکی خراپە و دوژمنی سەرسەختی یەکن، لەگەڵ گروپەکانی حەشدی شەعبی په‌یوه‌ندییه‌كانی باش نیە وبه‌رده‌وام به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه كه هه‌وڵی سنورداركردنی ده‌سه‌ڵات و قه‌باره و جوڵه‌یان ده‌دات و لەپرسی داراییشدا وەک پێویست مافە داراییەکانی بۆ دابین نەکردون، جگە لەوه‌ش نزیکی عه‌بادی لە ئەمریکا و نزیکی حەشدی شەعبی لە ئێران خاڵێکی تری ناکۆکییەکانیانە.
لایه‌نه كوردییه‌كانیش كه له‌سه‌ره‌تادا ئومێدی گه‌وره‌یان پێیبو كه كۆتایی به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بهێنێت به‌تایبه‌تی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بێهیوابون و زۆربه‌یان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تدا پیاوێكی نه‌رم و نیانه و توانای گوێگرتنی هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت و هه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه خۆی بڕوای پێیه‌تی.
ڕاگەیاندنی چەردەی چاکسازی (الحزم الاصلاحیة) یه‌كێك بوو له‌و هه‌نگاوه دیارانه‌ی عه‌بادی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ئه‌نجامیدا، ئه‌و له‌ژێر ناونیشانی سكهه‌ڵگوشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و ڕێكارانه‌ی گرته‌به‌ر، به‌ڵام نه‌یاره‌كانی به پاكتاوی سیاسی‌یان وه‌سفكرد، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پۆستی جێگره‌كانی خۆی و جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك، به‌ڵام له‌به‌ر دۆخی ناهه‌مواری عێراق له‌و كاته‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران وپله باڵاكان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیسان نه‌یارێكی زۆری بۆ دروستكرد، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه.
پێشبینی بۆ ژماره‌ی كورسی لیسته‌كان
بەپێی خوێندنەوەکانی به‌شێك چاودێرانی دۆخی عێراق، لاوازبوونی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حیدەر عبادی بەقازانجی نوری مالیکی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەشکێتەوە کە هەردووکیان لە هەناوی یەک حزبەوە هاتوون و بەهۆی ململانێ‌یان لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئیئتیلافەکەی ڕابردوویان کردە دوو بەشەوە و هەریەکەیان بە لیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات.
- پێشبینی ده‌كرێت شیعه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 175 بۆ 180 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ستبهێنن و دیارترین لیسته سه‌ركه‌وتوه‌كانیشیان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
- ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیکی بەبەدەستهێنانی 50 بۆ 55 کورسی براوەی یەکەم بێت لەسەر ئاستی عێراق، به‌دوایدا لیستی (الفتح) لە نێوان 40 بۆ 45 کورسی ببێته براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان.
- لیستی (النصر) به‌به‌ده‌ستهێنانی 35 بۆ 40 کورسی په‌رله‌مان و هاوپەیمانی ڕەوتی سەدریش لەگەڵ ڕەوتی مەدەنی (شیوعییەکان) ئەوانیش لە نێوان 35 بۆ 40 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن، بەشێوەیەکی گشتی ئەمانە لیستە براوەکانی شیعەن.
یه‌كێك له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی، هاوپه‌یمانێتی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی و هاوپه‌یمانی (الفتح)ی، هادی عامریه كه گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند پارت و گردبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌خۆده‌گرێت.
- بەدوایدا ئیئتیلافی نیشتمانی دێت کە بە لیستی سوننەکان ناسراوە و ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات کە خۆی لەبنەڕەتدا شیعەیەکی عەلمانییە، بەڵام بەکەسێک ناسراوە کە لە دەرەوەی تائیفە و مەزهەب کاردەکات و کەسایەتییەکی سیکۆلارە، لیستەکەی ئەویش پێشبینی دەکرێت لەسەر ئاستی عێراق 35 بۆ 40 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.
- هاوپه‌یمانی بڕیاڕ (تحالف القرار) ئوسامه نوجێفیش 13 بۆ 15 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت و چەند لیستێکی تری سونەکانیش 15 بۆ 20 کورسی بەدەستبهێین.
- ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت بۆ كۆی قه‌واره و لیسته سوننییه‌كان به‌ده‌ستی بهێنن له‌نێوان 70 بۆ 75 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه.
- دوای شیعە و سوننە، کورد دێت بەهۆی گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پێشبینی دەکرێت ڕێژەی کورسیەکان کورد لەخولی چوارەمی پەرلەماندا کەمبکات، لە خولی سێیەمدا کە ئەم خولەی ئێستایە کورد خاوەنی 65 کورسیە 62+3 کورسی کۆتاکان، بەڵام لەم هەڵبژاردنە پپێشبینی دەکرێت کورسیەکانی لە نێوان 55 بۆ 58 کورسیدابێت بەمشێوەیە:
- پارتی دیموکراتی کوردستان 20 بۆ 22 کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 12 بۆ 14 کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 7 بۆ 9 کورسی، هاوپەیمانی بۆ دادپه‌روەری و دیموکراسی 4 بۆ 5 کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی 3 بۆ 4 کورسی، یەکگرتوی ئیسلامی 3 بۆ 4 کورسی، نەوەی نوێ 2 بۆ 3 کورسی.
