Draw Media

رۆژانە بایی ( 340 ملیۆن ) دینار ئاو بەفیڕۆ دەچێت

رۆژانە بایی ( 340 ملیۆن ) دینار ئاو بەفیڕۆ دەچێت

2019-11-27 14:00:37


درەو میدیا: 
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت رۆژانە بەبەهای ( 340 ملیۆن دینار) ئاو بەفیڕۆ دەڕەوات و پشتگیری بەردەوامبوونی پرۆژەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵان دەكات، حكومەت كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی  بۆ بەكارهێنانی زیاتری كارەبا لە وەرزی زستان و زیادەڕۆیی بۆ سەرتۆڕی كارەباوە گەڕاندەوە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوەو لەبارەی چەند پرسێكەوە گفتوگۆی كرد:
•     ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتی شاندی دانوستاندكار بۆ پرسی بودجەی فیدراڵى تاوتوی كرد و جەختی لە پابەندییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە لە بەرامبەر دابینكردنی تەواوی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بە رەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی هاوبەشی هەردولا. بڕیاریشە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستاندكار سەردانی بەغدا بكات.
•    ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بەردەوامبوونی پڕۆژەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵان دەكات و داواش لە هاووڵاتییان دەكات ئاو بەفیڕۆ نەدەن.
•    تێچووی گشتی رۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە سەر حكومەت (٨٤٠ ملیۆن) دینارە ،
•     رۆژانە (٨٥٠ هەزار مەترسێجا) ئاوی پاكی خواردنەوە بە فیرۆ دەدرێت تێچووەكەی رۆژانە دەكاتە (٣٤٠ ملیۆن دینار) و ساڵانە زیاتر لە ١٢٤ ملیار دینارە،
•    لە بارەی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتیان كە لە ئەنجامی بەكارهێنانی زیاتر بەهۆی وەرزی زستان و ، زیادەڕۆیی بۆ سەرتۆڕی كارەباوە دروست بووە، بەفیرۆچوونی ٤٠ مێگاواتی كارەبای رۆژانە
•    ئەنجومەنی وەزیران میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە رێكخستن و یەكخستنەوە و گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەكان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و، پێداچوونەوەی تەرخانكراوی خەرجییەكان لە سەر بنەمای پێداویستی و كارە لە پێشینەكان. ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتەكەی وەزیری دارایی پەسەندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد كە ریكاری پێویست بۆ كەمكردنەوەی رووتینی خەرجكردنی پێشینەی وەزارەتەكان بگرێتەبەر، بە جۆرێك ئاسانكاری بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن كار و پرۆژەكانیان راپەڕێنن لە چوارچێوەی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەكانیان.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand