Draw Media

ناوو ناسنامەی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان

ناوو ناسنامەی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان

2019-11-19 16:06:35


درەو میدیا: 
بەپێی ئاماری ( رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ) لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە لەكاتی خۆپێشاندانی خەڵك لە (14) شاری رۆژهەڵاتی كوردستان، لانیكەم( ٤٥ )هاووڵاتیی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە (٥٠٠ )كەس بریندار بوون.  بەپێی ئامارەكەی هەنگاو" ناسنامەی( ٢٠ )كەس لە گیانبەختكردوان بۆ هەنگاو روون بووەتەوە كە بەم شێوەی خوارەوەیە": 
جوانڕۆ: ١٥ هاووڵاتی شەهید و 52 بریندار
١_ كاوە محەمەدی ٢_ حەمزە نەقدی ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ عەزیز ٥_ موبین عەبدوڵڵاهی ٦_ جەبار تجارە ٧_ یونس هوشەنگی

مەریوان :٨ هاووڵاتی شەهیدو 50 بریندار
 ١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاك ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلەكی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦ _ دانیال ئوستواری

كرمانشاه : ١٥ هاووڵاتی شەهیدو 20 بریندار
١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادر بەیرانوەند ٣_ مزەفەر زەهیری

بۆكان: ٥ هاووڵاتی شەهیدبوون
١_ هیوا ٢_ ئیدریس ٣_ شلێر دادوەند

سەقز ١ هاووڵاتی شەهید و 25 بریندار
١_ مینا شێخی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand