Draw Media

ئاستی بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتی هەرێم 2003 - 2017

ئاستی بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتی هەرێم 2003 - 2017

2019-11-19 14:44:28


درەو میدیا: 
لە ماوەی 10 ساڵدا ( 2003 -2013) سەرەرای هاتنی پشكی 17%ی بودجە لە بەغداوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبڕی ( 9ملیار و 714 ملیۆن) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان راپۆرتێكی لەسەر ( چۆنیەتی شەفافكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان) لە كۆبونەوەی رۆژی 13/11/2019 ی پەرلەمانی كوردستاندا ئاماژە بە دوو كێشەی سەرەكی دەكات لە كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان: 
یەكەم: ناڕونی لە جێبەجێكردنی گرێبەست و خستنەرووی داتاكان 
دووەم: چۆنیەتی خەرجكردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان
بەپێی راپۆرتەكەی كاروان گەزنەیی كە لەپەرلەمانی كوردستان خوێندرایەوە، بڕی داهات و بەرهەمهێنانی بەسێ قۆناغدا تێپەڕیوە ئەوانیش:
قۆناغی یەكەم: 2003 – 2007 كە ( 2 ملیۆن و 954 هەزارو 828 بەرمیل) بەرهەمهێنراوە وداهاتەكەی ( 2 ملیار و 85 ملیۆن و 668 هەزارو 139)دۆلار .
قۆناغی دووەم: 2007 -2013 كە ( 272 ملیۆن و 546 هەزارو 911 بەرمیل) نەوت بەرهەمێنراوە و داهاتەكەی ( 9 ملیار و 714 ملیۆن و 331 هەزارو 861 ) دۆلار
قۆناغی سێیەم: 2014 – 2018  ئەم قۆناغە نرخ و بڕی نەوت بەهۆی قەیرانی دارایی، هاتنی داعش، برینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە زۆر كەمیكرد و داتاكانیش وەكو پێویست بەردەست نین.


لەماوەی 2003 – 2013 هەرێمی كوردستان بە بڕی ( 11 ملیار 799 ملیۆن)دۆلار ئەمە سەرەرای ئەوەی مانگانە لە بەغداوە بڕی ( 1 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار بۆ هەرێمی كوردستان هاتووە. 
لە ماوەی ساڵی 2003 تەنها ( 395 هەزارو 945 ) بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە بەڵام دوای 10 ساڵ و لە 2013 بەرز دەبێتەوە بۆ ( 78 ملیۆن و 463 هەزارو 580) بەرمیل نەوت، واتا لەماوەی 10 ساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ (200) جار زیادی كردووە، لە ئێستاشدا هەرێم رۆژانە ( 441 هەزار ) بەرمیل نەوت دەفرۆشێت كە مانگانە دەكاتە (13 ملیۆن و 230 هەزار) بەرمیل و ساڵانە دەكاتە (158 ملیۆن و 760 هەزار) بەرمیلی ساڵانە. 
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەدوای قەیرانی داراییەوە داهات و بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت رون نەبووە بەڵام داهاتی حكومەتی هەرێم بەم شێوەیە بووە:
-    2014 داهاتی هەرێم ( 2 ملیار و 870 ملیۆن ) دۆلار بووە
-    2015 داهاتی هەرێم ( 9 ملیار و 576 ملیۆن و 758 هەزار ) دۆلار بووەو ( 5 ملیار و 243 ملیۆن و 793 هەزار) دۆلاری پارەی نەوت بووە 
-    2016 داهاتی هەرێم ( 7 ملیار و 462 ملیۆن و 207 هەزار ) دۆلار بووەو ( 5 ملیار و 735 ملیۆن و 603 هەزار) دۆلاری پارەی نەوت بووە 
-    2017 داهاتی هەرێم ( 9 ملیار و 57 ملیۆن و 407 هەزار ) دۆلار بووەو ( 7 ملیار و 729 ملیۆن و 116 هەزار) دۆلاری پارەی نەوت بووە 

پاڵاوگەكان و بیرە نەوتییەكانی هەرێم
-     198پاڵاوتگەی ناڕەسمی و نافەرمی          
-    2 پاڵاوتگەی فەرمی بوونیان هەیە (بازیان و كەڵەك)
-     ٢٦ كۆمپانیای بیانی
-     ٤٥٧٦ كارمەندی نەوت
-     ١٢٥ بیرە نەوت
-    ٥٧ كێڵگەی نەوتی لە هەرێم تا ساڵی ٢٠١٤ هەبوون
-    9 هەزار كارمەندی كۆمپانیا نەوتییەكان كە 7 هەزاری ناوخۆییە  76%
هەنگاوەكانی شەفافیەتی نەوتی هەرێم
یەكەم: ئەزموونی نەرویج
-    ڕاستەوخۆ لەلایەن بانكی مەركەزییەوە بەڕێوەدەبردرێت
-    فەسڵكردنە لە بەینی داهاتی نەوت و غەیرە نەوت
-    دەتوانێت قەرز بدات بە دەوڵەت بۆ هەندێك بابەت و لەكاتی پێویستدا
-    سندوقی وەبەرهێنانی نیشتیمانی
-    ئەم سندوقە سەربە بانكی مەركەزی نەرویجە

دووەم: ئەزموونی ئەلەسكا
-    دروستكردنی هەستی بەرپرسیارێتی
-    وەرگرتنەوەی هەمان بڕ یان كەمتر بە شێوەی باج
-    دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان بە شێوەی سەهم

سێیەم:  ئەزموونی خۆماڵی
-    چالاككردنی سندوقی داهاتی نەوت و گازی هەرێم یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧
-    چالاككردی ئەجیزە ڕەقابییەكانی دەوڵەت
-    كوردستان پەرلەمانی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی
-    چاودێری فەرمی ناوخۆیی و دەرەكی- ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی

https://www.youtube.com/watch?v=V8xFzxc0d6U&t=4784s


 

 

 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand