سبەی یان دوو سبەی حەیدەر عەبادی سەردانی سلێمانی دەكات

2018-04-24 10:18:13
ئیبراهیم رەشید سەرۆكی لیستی نەسری حەیدەر عەبادی لە سلێمانی بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا حەیدەر عەبادی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات، سەردانەكەشی لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە سلێمانی پێشوازی باش لە لیستەكەیان دەكرێت، سوپاسی حكومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەكانی كردووە كە بەتەواوی بارەگای لیستەكەیانی پاراستووە.
هاوپەیمانی سەركەوتن " النصر" كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات لە (سلێمانی و هەولێر و دهۆك) 23 كاندیدی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
لیستەكەی عەبادی لە سلێمانی (9) كاندید لەخۆدەگرێت:
1- ژیان عەبدوڵا نوری عەبدوڵا
2- محەمەد نوری سەیفەدین محەمەد نوری محەمەد سەعید
3- ئیبراهیم رەشید عەبدوڵا عارف
4- بەكر حەبیب مەحمود محەمەد
5- ئومێد عەبدوڵا ساڵح عەبدولڕەحمان
6- شادمان رەشید زۆراب عەلی
7- سائیرە ئەكرەم محەمەد ساڵح
8- شیان رەشید رەحیم ئەمین
9- عیماد ئیسماعیل عەبدولقادر یوسف
هاوپەیمانی سەركەوتن لە پارێزگای هەولێریش لیستێكی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی هەولێری حەیدەر عەبادی پێكدێت لە (8) كاندید:
1- جەرجیس محەمەد حسێن عەدیل (جەرجیس گولیزادە)/ سەرۆكی لیست
2- عیماد كەمال سەعید مەولود
3- بەدیع شەرەفەدین عەزیز رەفیق
4- هێمن رەمزی مەحمود عەلی
5- خالید عەلی فارس ئەمین
6- ئیبراهیم سەمین ئەمین خورشید
7- ئەسرا شەرەفەدین عەزیز رەفیق
8- فەرقەد محەمەد زەیدان زەنون
هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆك لیستی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لیستەكەی عەبادی لە پارێزگای دهۆك پێكدێت لە (6) كاندید:
1- ناسر تۆفیق رەشید/ سەرۆكی لیست
2- شێركۆ عابید محەمەد رەشید
3- رەوشەن عەبدولسەلام حەسەن ئەتروشی
4- ئەنوەر محەمەد مەعسوم ئەنوەر
5- فادیە حسێن محەمەد ئەمین
6- عومەر عەلی سەعید عەبدولقادر
