Draw Media

یەكەم شەڕی كۆنگرە

یەكەم شەڕی كۆنگرە

2019-11-16 13:20:46


درەو میدیا:
لەیەكەم هەنگاوی كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری كفری بەهۆی شەڕە تەقەوە دوو كەس برینداربوون، كە هۆكارەكەی بۆ درووستكردنی لیست و نەهاتنەوەی ناوەوە بووە.  
 ئەمڕۆ پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری مەڵبەندەكانی كەركوك و شارەزور و شەنگال و دهۆك و گەرمیان بەڕێوچوو، لە كۆمیتەیەكی قەزای كفری شەڕە تەقە درووست دەبێت، دوو كەس بریندار دەبن بەناوەكانی( فایەق ئەمین و سامان ئەحمەد) كە یەكێكیان كوڕی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیە. 
 بەپێی زانیارییەكانی درەو میدیا، كە لەچەند سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ موقەدەمێك بەناوی (ع) چۆتە كۆمیتەی كفری ناوی بۆ دەنگدان نەهاتۆتەوە، ئەویش داوای رونكردنەوەی كردووە، لەلایەن كۆمیتەوە پێیان راگەیاندووە كە ناوەكەی لە مەڵبەندی پێشمەرگەیە، بەڵام سەرچاوەیەك لە شاری كفریەوە بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند: نەهاتنەوەی ناوی موقەدەم ( ع)، پەیوەندی بە باڵباڵێن و درووستكردنی لیستێكەوە هەبووە لە كۆمیتە بەناوی لیستی ( مام )، ئەوەش ناڕەزایی درووستكردووەو موقەدەم (ع ) پەیوەندی بە هاورێیەكیەوە دەكات بەناوی ( خ) ئەویش بەچەكەوە هاتووەو داوای كردووە هەڵبژاردن دوابخرێت هەتا كێشەكەی ( ع) چارەسەر دەكرێت، دوای چونە دەرەوەیk چەند كەسێك  قسە بە (خ) دەڵێن و شەڕە قسە لە نێوانیان درووست دەبێت و تەقە دەكرێت و ئەو دووكەسە بریندار دەبن. 
بۆ رەوینەوەی كێشەكان سندوقی دەنگدانەكەیان بردۆتە مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی لە كەلار بۆ جیاكردنەوەی. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand