%34بۆ هەولێر، 26% بۆ سلێمانی، 22% بۆ دهۆك، 3%بۆ هەڵەبجە تەرخانكراوە
2019-11-15 19:26:16
درەو میدیا:
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (15 ملیار) دینار بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەرخاندەكات،كە بەرێژەی (34% بۆ هەولێرو 26% بۆ سلێمانی، 22% بۆ دهۆك ، 3% بۆ هەڵەبجە، 7.8% راپەڕین و 6%بۆ گەرمیان).
بەپێی نووسراوێك كە سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە(9392) لەبەرواری 6/11/2019و بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە،( 15 ملیار )دیناری بۆ بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاكانی تەرخانكردووە، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە:.
-پارێزگای هەولێر: پێنج ملیار و 100 ملیۆن دینار بەرێژەی 34%
- پارێزگای سلێمانی: سێ ملیار و 930 ملیۆن دینا بەرێژەی 26%
- پارێزگای دهۆك: سێ ملیار و 450 ملیۆن دینار بەرێژەی 22.6%
- پارێزگای هەڵەبجە: 450 ملیۆن دینار بەرێژەی 3%
- ئیدارەی راپەڕین: ملیارێك و 170 ملیۆن دینار بەرێژەی 7.8%
- ئیدارەی گەرمیان: 900 ملیۆن دینار بەرێژەی 6%
ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە رێژەی (56.6%)ی بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكە كە (8 ملیارو 550 ملیۆن) دینارەو، رێژەی (43.4%)ی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیانە كە دەكاتە( 6 ملیارو 450 ملیۆن) دینار.