به‌ره‌و كۆنگره‌ی حزبه گه‌وره‌كانی هه‌رێم
2019-11-14 09:12:08
راپۆرتی: سەرتیپ وەیسی كەریم
حزبه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌یان له سه‌روه‌ختی كۆنگره‌دان، یاخود له ناو پڕۆسه‌ی كۆنگره‌دان. یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، پارتی، به‌شێك له هه‌نگاو گفتووگۆكانیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه، زۆرینه‌یان ده‌یانه‌وێ له كۆتایی ئه‌مساڵ و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بن و بارودۆخی ناوخۆیان رێكبخه‌نه‌وه.
كۆنگره‌ی یه‌كێتیی (1)
ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆته كارێكی حه‌تمی له‌ماوه‌ی 25 ڕۆژی دیكه ئه‌نجامده‌درێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆنفراسه ناوخۆییه‌كان له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و حزبه ده‌بوو له ساڵی ٢٠١٣ كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێت. ئێستا كه له‌سه‌رووبه‌ندی كۆنگره‌دان، ململانێكان زیاترده‌بن، ڕۆژانه گفتووگۆو رێككه‌وتنی به‌رده‌وام له نێوان جه‌مسه‌ره‌كان هه‌یه، ڕۆژانه پێشنیاز‌و سیناریۆ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌و حزبه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
هه‌موو ئاماژه‌كان بۆئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره كۆنگره به‌شێوازی ته‌وافوق ده‌بێت و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌وێته، به تایبه‌ت له نێو جه‌مسه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌و حزبه ( ماڵی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و گروپی كه‌ركووكییه‌كان و گروپی جافه‌كانی نێو ئه‌و حزبه).
ئه‌م كۆنگره‌یه به‌راورد به كۆنگره‌كانی رابردوو، بچووككراوه ده‌بێت ، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان له هه‌زار ئه‌ندام تێه‌په‌رناكات، دیاریكردنی ئه‌ندامانی شاره‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌نگی دوو هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له دوای یه‌كه.
تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م صاڵح ده‌بێته واجهیه‌ی ئه‌و حزبه، ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كانی خوار كه‌سی یه‌كه‌میش له نێوان ماڵی مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سوڵ دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌مجاره كۆسره‌ت ره‌سوڵ جگه له خۆی كوڕه‌كانیش ده‌باته سه‌ره‌وه.
له ماڵی تاڵه‌بانی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بافڵ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته كه‌سی یه‌كه‌م دووه‌م، به‌ڵام پێناچێت تموحه‌كانی به ته‌واوی جێبه‌جێببن، به تایبه‌ت دوای چۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه له لایه‌ن مام جه‌لال و هێرۆخان، ئێستا ئه‌وان به لاوازی ده‌رده‌كه‌ون.
كوڕانی بنه‌ماڵه‌كان له نێوشیان بافل و لاهور و قوباد تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ئه‌وانی دیكه، ده‌چنه لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه، له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌كته‌بی سیاسی و كارگێرانی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ڕۆڵیان وه‌كو پێشووتر نامێنێت.
زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئێستا هه‌ن له شوێنه‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه، جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ئاره‌زووی كشانه‌وه‌یان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی دیكه‌ی نوێ سه‌رده‌كه‌ون، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی زیاتر ده‌كرێت.
ئێستا باڵی ماڵی تاڵه‌بانی، ماڵی كۆسره‌ت ر‌سوڵ، باڵی به‌رهه‌م ساڵح، ڕۆژانه له گفتووگۆی چڕدان، هه‌ر لایه‌ك هه‌وڵی چڕینی زۆرترین جومگه‌ی حزبه‌كه ده‌دات بۆخۆی، به‌ڵام سرینه‌وی یه‌كتر ڕوونادات، شه‌ش ساڵ دواخستنی كۆنگره باڵه ناكۆكه‌كانی یەکێتی نەسازاند، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره بسازێن.
كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو (2)
شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی بڕیار له‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می ئاسایی خۆی ده‌دات و به‌پێی زانیارییه‌كانیش واده‌كه ده‌كه‌وێته مانگی داهاتوو، زیاتر له 900 ئه‌ندامیش به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆنفراسه ناوخۆییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره ته‌واوكرد، وابڕیاریشه شه‌ممه‌ی داهاتوو 16 تشرینی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پرسی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره یه‌كلایبكاته‌وه، زۆرینه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان واده‌كه بكه‌وێته كۆتایی ئه‌م مانگه، یاخود سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆنگره ببه‌سترێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پرسی جیاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له بانگه‌واز یه‌كلاده‌كاته‌وه، كه ئایه له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می ئه‌و حزبه بیخاته به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره، یان نا.
ئه‌بو به‌كر كاروانی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ كۆنگره پێیه، ده‌یانه‌وێ یه‌كگرتوو به ته‌واوی له‌ڕووی ئاڕاسته‌ی سیاسی و فكری بگۆڕن ، هه‌ڵگری دروشمی جیاكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازن له سیاسه‌ت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مینداری ئیستاش ده‌یه‌وێ ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام به فۆڕمێكی دیكه‌ی جیاواز.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌میندار ركاربه‌رێكی هه‌بێت كه ئه‌بوبه‌كر كاروانییه ، به‌ڵام جارێكی دیكه سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د بهائه‌دین خۆی بۆ پۆستی ئه‌میندای گشتیی ئه‌و حزبه كاندید ده‌كاته‌وه.
یه‌كگرتوو له‌ساڵی ١٩٩٤ ەوە حه‌وت كۆنگره‌ی به‌ستووه، ئه‌و حزبه یه‌ك جار ئه‌مینداری ئاڵوگۆڕكرد، ودواتر سه‌لاحه‌دین به‌هادین گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كورسی یه‌كه‌می حزبه‌كه.
یه‌كگرتووی كێشه‌ی دارایی زۆری هه‌یه‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه رووبه‌رووی قه‌یرانی دارایی سه‌خت بۆته‌وه، به‌شێك له ئۆرگانه‌كانی ناچار به نبو موچه‌یی كراونه‌ته‌وه. یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌و حزبه نه‌بوونی گوتارێكی سیاسی ڕوونه.
یه‌كێك له كێشه‌كانی یه‌كگرتوو پرسی ئۆپۆزسیۆنبوونه، كه له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی و فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ناكۆكی له‌سه‌ره، هه‌ندێك پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر و ده‌كه‌ن،هه‌ندێكیش پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنێكی نه‌رم ده‌كه‌ن كه ره‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كگرتوو بكات، ئه‌مه‌ش وایكردووه وه‌ك به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تری هه‌رێم ده‌رنه‌كه‌ون.
یه‌كگرتوو ئیسلامی به‌راورد به ساڵانی زێرینی خۆی پاشه‌كشه‌ی زۆری كردووه، به تایبه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو، وه‌كو پارسه‌نگی هێز له هه‌رێمی كوردستان حسابی بۆ ناكرێت، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه دادی یه‌كگرتوو نه‌دات و مشورێك له‌خۆیان نه‌خۆن، پێگه‌یان له چوارچێوه‌ی چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی موحافیزكاری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ (3)
بۆ كۆمه‌ڵ-یش كۆنگره‌ی چوار جیاوازه‌و به‌كێشه‌وه پێده‌نێته كۆنگره، پێش كۆنگره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له گێڕانه‌وه به‌رپرسه ناڕازییه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشووی وه‌كو سه‌لیم كۆیی و سه‌عید هه‌ركی و ئیسماعیل ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ سه‌دان ئه‌ندام و به‌رپرسی ناو مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌و حزبه.
رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و په‌ری خراپی و نا دامه‌زراوه‌یدایه، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی سایسی و سه‌ركردایه‌تی ناكۆكی هه‌یه، ناكۆكییه‌كانی عبدالستار مه‌جیدو محه‌مه‌د حه‌كیم به ته‌واوی له‌م دوایانه‌دا هه‌ستی پێكراوه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عبدالستار مه‌جید له حكومه‌ت هاته ده‌ره‌وه.
تاڕاده‌یه‌ك كۆمه‌ڵ له دوای علی باپیر، له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه كه خۆی له ئه‌نجومه‌نی سیاسی و بانگه‌واز ده‌بینێته‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، خواره‌وه له ئه‌دای سه‌ره‌وه رازی نییه، سه‌ره‌وه‌ش شوێنه‌كانیان بۆ خواره‌وه چۆڵ ناكه‌ن.
شێوازی كاركردنی كۆمه‌ڵ زۆر كلاسیكییه، حزبه‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتی ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانیشیان نییه، دیسپلینی حزبی و میتۆدی سزا‌و پاداشت به‌شێوه‌یه‌كی نا عه‌داله‌تی له نێو ئه‌و حزبه‌دا له‌ماوه‌ی ڕابردوو په‌یڕه‌كراوه، ئه‌مه‌ش زه‌ڕبه‌ی گه‌وره‌ی له‌و حزبه داوه، به‌شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی له نێو ئه‌و حزبه دروستكردووه.
كۆمه‌ڵ به هه‌مان شێوه‌ی یه‌كگرتوو گرفتی دارایی هه‌یه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له سێ مڵیۆن دۆلار له‌م دوو ساڵه‌ی كۆتایی له ده‌ستدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان خسته نێو مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی، به‌ڵام دواتر زه‌ره‌ریان كرد.
سه‌ر ئێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه، پاشگری (ئیسلامی)یه، حزبه‌كه به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی دژ به‌یه‌كدا دابه‌شبوون به‌شێكیان به توندی لابردنی پاشگری ئیسلامی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی دیكه‌یان به ئه‌میری كۆمه‌ڵیشه‌وه له‌گه‌ڵ لابردنی پاشگره‌كه‌ن.
گوشاره‌كانی پارتی و گۆشه‌گیركردنی ئه‌و حزبه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و حزبه، ئێستا ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی یه‌كگرتوو گوتاری سیاسیان ڕوون نییه‌و نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌كه خۆیان بگونجێنن. راسته له‌ڕووی كورسیه‌وه زیادیان كردووه‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیان تێپه‌راندووه، به‌ڵام له‌ڕووی ده‌نگ و جه‌ماوه‌ره كه‌میان كردووه، له نێو ناوه‌ند ئاینییه‌كان و توێژی دیندارو مامۆستایانی ئاینیش پێگه‌یان له‌ق بووه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یه‌وێ له‌م كۆنگره‌یه‌دا دروشمی ئاینی له نێو ئاڵاكه‌ی ده‌ربهێنێت و ناوی ئه‌میریش بگۆڕێت به سكرتێر، یاخود هه‌رشتێكی دیكه.
له نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی قه‌یرانی سه‌ركرده هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش جارێكی دیكه علی باپیر به ناچاری له شوێنه‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌م حزب، چونكه كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌ره‌وه‌ش باش ئه‌وه ده‌زانن علی باپیر واته كۆمه‌ڵ، بۆیه مانه‌وه‌ی وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌م به گرێنگ ده‌زانن.
كۆنفراسی نیشتمانی گۆڕان (4)
بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ساڵی ٢٠٠٩ وە تا ئێستا ده‌بوو پێنج كۆنگره‌ی ببه‌ستێت، گۆڕان ئێستا له ناو پڕۆسه‌كه‌دایه‌وه له ١٤ی٩ی 2019، خانه‌ی نوێی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری ئه‌و حزبه‌ی هه‌ڵبژارد، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی زویره‌كان هه‌رچه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه پێكهێنرابوو، له دیاریترینیان عوسمانی حاجی مه‌حمود، قادر حاجی عه‌لی و عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك و عه‌بدوڵای مه‌لا نوری و د.محمه‌د علی و ....هتد.
وابڕیاریشه له كۆتایی ئه‌مساڵ، یاخود سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كۆنگره، یاخود كۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان ئه‌نجامبدرێت و پێناچێت هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه كێشه‌ی تێبكه‌وێت، چونكه تاڕاده‌یه‌كی زۆر دوای هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌راندن و رێكخه‌ری گشتی و دیاریكردنی به‌رپرسی ژماره‌یه‌ك ژوور، كێشه‌ی دیكه ڕووبدات، به‌وپێه‌ی به‌ره‌ی ناڕازیی و ڕازی به ته‌واوی ده‌سته‌به‌رداری یه‌كتربوون، گۆڕان ئێستا بۆته حزبێكی بچووكی له قالبدراوی كوڕه‌كانی نه‌وشێروان موسته‌فا.
كۆنگره‌ی پارتی (5)
پارتی ده‌بوو ساڵی ٢٠١٥ كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌مین بكات، به‌ڵام ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌هۆی بارودۆخی كوردستانه‌وه نه‌پڕژاونه‌ته سه‌ر كۆنگره، گفتوگۆكان له‌سه‌ر كۆنگره له‌نێو پارتی له‌نێو ئه‌ندامانی خێزانی بارزانی قه‌تیس ماوه، هه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش چاره‌نوسی پارتی و كۆنگره یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
له نێو پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاردان له‌سه‌ر زۆرینه‌ی پرسه‌كان له ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی دسه‌ڵاته‌كانیان دیاریكراون، تاوه‌كو ماڵباتی بارزانی بڕیار له‌سه‌ر خۆ نوێكردنه‌وه نه‌ده‌ن، هیچ ده‌نگێكی ناڕازیی له سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه نابیسترێت.
پێش كۆنگره ناكۆكییه‌كانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كه‌وتوونه‌ته به‌رچاو، تاوه‌كو حكومه‌ت نه‌كه‌وێته سه‌ر سكه چاوه‌ڕێ ناكرێت كۆنگره سازبكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٤٦دامەزرا، تاوه‌كو١٣كۆنگره‌ی بەستووە، له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م تاوه كۆنگره‌ی نۆ، مه‌لامسته‌فا بارزانی سه‌رۆكی حزب بوو. له دوای مردنی ناوبراو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكه، دوایه‌مین كۆنگره‌ی پارتیش ساڵی 2011 بوو.