Draw Media

بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدی بۆ چوار پۆست یەكلاكردەوە

بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدی بۆ چوار پۆست یەكلاكردەوە

2019-11-12 10:24:17


درەو میدیا: 
بە پێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی بریكاری وەزیرەكانی یەكلاكردەوەو رادەستی سەرۆكی حكومەتی كرد.
 عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستەكانی یەكلاكردۆتەوە، چونكە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی سپاردووە بە رێكخەری گشتی .

 ناوی كاندیدەكان
- كامیل قەزاز بۆ بریكاری وەزیری كارەبا
- د. سەیوان عەلی بۆ بریكاری وەزیری پەروەردە
- مستەفا سەلیم بۆ بریكاری وەزیری ناوخۆ
- چالاك موهەندیس بۆ بریكاری وەزیری شارەوانی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand