نێچیرڤان بارزانی وەكو فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە دەركەوت
2019-11-11 14:38:28
درەو میدیا:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆیەكەمجار وەك فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە دەركەوت.
لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هرەێمی كوردستاندا هاتووە: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەت و فەرماندە و پلەدارنی پێشمەرگە كۆبووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دوایین هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەت و ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە بێت"
كاتێك كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە لەشەڕێكی سەختدابوو لەگەڵ چەكدارانی داعش و لەكۆتاییشدا شەڕی هێزەكانی حەشدی شەعبی مەسعود بارزانی فسەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، ئەو كات زیاتر مەسعود بارزانی زیاتر وەكو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە دەردەكەوت و دەچووە سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
لەدوای دەستبەرداربوونی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم لە ئۆكتۆبەری 2017، هیچ كەسێك وەك فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەرنەكەوت، لەماوەی پێنج مانگی دەستبەكاربونیدا نێچیرڤان بارزانی وەكو فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە دەرنەكەوت ئەمە یەكەمجارە بەفەرمی لە سەرۆكایەتی هەرێم بەو ناونیشانەوە ناوەزەدی دەكەن.
نێچیرڤان بارزانی لە مێژووی كاری خۆیدا وەكو كارەكتەری سیاسی مەدەنی دەركەوتووە نەك سەربازی ئەو سەرەتاكانی كاركردنی لەناو پارتی لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان كاریكردووە.
لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیرو فەرماندەكانی هێزی پێشمەركەی كوردستاندا هەریەك لە ( نەجات عەلی فاتێ) فەرماندەی هێزەكانی 80ی پارتی و مستەفا چاوڕەش وەك فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی بەشداربوون .