پرۆژە نوێیەكە: ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان بۆ 213 كەمدەكرێتەوە
2019-11-11 13:31:13
(درەو میدیا):
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەشنوسی پرۆژەیاسایەكی نوێی هەڵبژاردنی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بەمەبەستی پەسەندكردنیو دواتر رەوانەكردنی بۆ پەرلەمان.
ئامادەكردنی پرۆژەیاساكە لەچوارچێوەی بەڵێنەكانی ئەمدواییەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقدایە بۆ چاككردنی یاسای هەڵبژاردنەكان لەژێر فشاری خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەكانی شەقام.
ناردنی رەشنوسەكە بۆ حكومەت لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە، بۆئەوەیە سەرۆكایەتییەكان لە دواجاردا بۆچوونی خۆیان لەسەر پرۆژەیاساكە یەكبخەنو پەرلەمان پەسەندی بكات.
گرنگترین بەندەكانی رەشنوسەكەی سەرۆكایەتی كۆمار ئەمانەن:
• دروستكردنی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆیی هەڵبژاردن لە خەڵكانی تایبەتمەندی بوارەكە دوور لە پشك پشكێنەی حزبیی.
• بچوكردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن بۆ قەزا، بەپێی یاساكەی ئێستا هەر پارێزگایەك یەك بازنەی هەڵبژاردنە.
• پشتبەستن بە سیستمی "براوەی باڵا"ی كاندیدەكانو هەڵوەشاندنەوەی یاساكارپێكراوەكانو نوێنەرایەتی رێژەیی.
• كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان بۆ (213) كەسو هەڵوەشاندنەوەی ژمارەكەی ئێستا كە (329) كەسە.
• پێدانی دەرفەت بە گەنجان بۆ خۆكاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەوەش لەڕێگەی دابەزاندنی تەمەنی خۆكاندیدكردن بۆ 25 ساڵ.
• ژمارەی كورسیەكانی پارێزگاكان بەم بەم شێوەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە:.
- كەركوك لە 12 كورسیەوە كراوە بە 8 كورسی
- هەولێر لە 15 كورسیەوە كراوە بە 10 كورسی
- سلێمانی لە 18 كورسیەوە كراوە بە 12 كورسی
- دهۆك لە 11 كورسیەوە كراوە بە 7 كورسی
ئەمە دەقی رەشنوسی پرۆژەكەیە بە زمانی عەرەبی