"چالاكانی خۆپیشاندانەكان تیرۆر دەكرێن"
2019-11-08 18:16:52
درەو میدیا:
بەپێی نوێترین ئاماری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق، لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا 23 كوژراو و 1077 بریندار لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان تۆماركراون و 201 خۆپیشاندەریش برینداربوون، ژمارەیەك لە چالاكانی خۆپیشاندانەكان بێسەروشوێن و تیرۆر دەكرێن.
لە بەیاننامەیەكدا كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق راگەیاندووە كە لەماوەی نێوان ( 3-7/11/2019) ئاماژەی بەوەكردوە كە لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكان لە شاروشارۆچكەكانی عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بە گوولەو گازی فرمێسك رێژ بۆمی دەنگی روبەرووی خۆپیشاندەران دەبنەوە، كە تا ئێستا:
• ( 23) كوژراوو (1077) بریندار لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان تۆمار كراون
• (201) خۆپیشاندەر دەستگیركراون و ( 170)یان ئازادكراون.
• كوژرانی ( عەباس دەندەناوی) پزیشك لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد.
• بێسەرو شوێنكردنی چالاكانی خۆپیشاندانەكان( سەبا مەهداوی و سەمیر روبەیعی) لە بەغداد
• تیرۆركردنی ( ئەمجەد دەهامات) چالاكی خۆپیشاندانەكان لە میسان.
• بڕینی هێلەكانی ئینتەرنێت و خراپبونی هێلەكانی پەیوەندیكردن.